قوباد تاڵه‌بانى له‌باره‌ى ناردنى پاره‌که‌ى به‌غدا روونکردنه‌وه ده‌دات

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
قوباد تاڵه‌بانى له‌شارى کۆیه‌وه ڕایگه‌یاند:" چاوه‌ڕێین حکومه‌تى عێراق بڕیاره‌که‌ى بۆ ڕه‌وانه‌کردنى شایسته داراییه‌کانى ھه‌رێم جێبه‌جێبکات".
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 27ى حوزه‌یرانى 2021، له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ قائیمقام‌و به‌ڕێوبه‌رى فه‌رمانگه‌کان‌و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌کانى سه‌ر به‌قه‌زاى کۆیه، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم داواى لێکردن، نمونه‌یه‌کى جوانى حوکمڕانى پێشکه‌شبکه‌ن‌و خزمه‌تکردنى هاوڵاتیان بکه‌ن به‌ئه‌وله‌وییه‌تى کارى خۆیان.
له‌باره‌ى ناردنى پاره‌که‌ى به‌غداشه‌وه، قوباد تاڵه‌بانى وتى:"حکومه‌تى ھه‌رێم پابه‌نده به‌ناوه‌ڕۆک‌و ده‌قه‌کانی یاساکه‌و چاوه‌ڕێین حکومه‌تى عێراقیش بڕیاره‌که‌ى بۆ ڕه‌وانه‌کردنى شایسته داراییه‌کانى ھه‌رێم جێبه‌جێبکات".

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار