سه‌نته‌رى میترۆ بۆ نێچیرڤان بارزانى: بریارى لێبوردن بۆ سزادراوانى بادینان ده‌ربکه‌ن

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌نته‌رى میترۆ له‌سه‌ر سزادراوانى ناوچه‌ى بادینان په‌یامێک ئاڕاسته‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم ده‌کات و داوا له نێچیرڤان بارزانى ده‌کاتکه" بریارى لێبوردن بۆ سزادراوانى بادینان ده‌ربکه‌ن".
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 27ى حزوه‌یرانى 2021، سه‌نته‌رى میترۆ له‌سه‌ر سزادراوانى بادینان په‌یامێک ئاڕاسته‌ى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم ده‌کات و ده‌ڵێت" بڕیاره‌که پێچه‌وانه‌ى ویست و داخوازیى ئێمه و زۆرێک له ڕێکخراوه‌کانى مافى مرۆڤه و داوا له سه‌رۆکى هه‌رێم ده‌که‌ین لێبوردنیان بۆ ده‌ربکات".
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌ى سه‌نته‌رى میترۆ بۆ داکۆکییکردن له‌مافى ڕۆژنامه‌نووسان هاتووه" چاوه‌روانى ئه‌وه بووین، دادگاى پێداچوونه‌وه ئاوڕێک له‌و هه‌موو داخوازیى و ناڕه‌زایه‌تییه‌ى ڕێکخراوه‌کانى ناوخۆ، ده‌ره‌وه و خێزانى حوکمدراوه‌کان بده‌نه‌وه، بڕیاره‌که‌یان له به‌رژه‌وه‌ندیى فراوانکردنى ئازادیى ڕاده‌ربڕین بشکێته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه بڕیاره‌که پێچه‌وانه‌ى ویست و داخوازیى ئێمه بوو، وه‌ک سه‌نته‌رى میترۆ و زۆرێک له ڕێکخراوه‌کانى مافى مرۆڤ و چاودێرانى پرۆسه‌ى دیموکراسیى له کوردستان".
" وه‌ک پێشتریش داخوازییه‌کیان خستبوویه به‌رده‌م سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، گه‌ر بڕیارى کۆتایى دادگاى پێداچوونه‌وه هه‌مان بڕیارى دادگاى تاوانه‌کانى هه‌ولێر بێت، ئه‌وه ده‌سه‌ڵاته‌کانى خۆى به‌کار بهێنێت و لێبووردنى تایبه‌تیان بۆ ده‌ربکات"،سه‌نته‌رى میترۆ وا ده‌ڵێن.
هاوکات سه‌نته‌رى میترۆ له کۆتایى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا، دووباره داوا له سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات، داخوازیى ئه‌وان و ئه‌و ڕێکخراوانه و خێزانى حوکمدراوان فه‌رامۆش نه‌کات و لێبووردنیان بۆ ده‌ربکات، چونکه له‌ڕووى یاساییه‌وه هیچ قۆناغێکى ڕاستکردنه‌وه‌ى بڕیارى دادگا نه‌ماوه.
