یه‌کگرتوو داوا ده‌کات لێبرینى مووچه کۆتایى پێبهێندرێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکردنى یه‌کگرتوى ئیسلامى داواده‌کات چیتر بژێوى هاو‌ڵاتیان گران نه‌کرێ و کۆتایى به لێبڕینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بهێنردرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 27ى حوزه‌یرانى 2021، به‌سه‌رپه‌رشتى سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین، ئه‌میندارى گشتى یه‌کگرتوو، ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکردنى ئه‌و جزبه کۆبوییه‌وه.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى کۆبونه‌وه‌که، سه‌ره‌تا ئه‌میندارى گشتى له‌وته‌یه‌کدا باسى بارودۆخى ناوچه‌که به‌گشتى و هه‌رێمى کوردستان به‌تایبه‌تی کردووه.
دواتر کۆبونه‌وه گفتوگۆى تێروته‌سه‌لى کرد له‌سه‌ربارودۆخى ئابورى و داوای‌کرد که چیتر بژێوى هاو‌ڵاتیان گران نه‌کرێ و کۆتایى به لێبڕینى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بهێنرێت.
له‌به‌شێکى تر‌ى کۆبونه‌وه‌که‌دا ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکردنى یه‌کگرتو به‌نیگه‌رانیه‌وه روانیه باردۆخى ئاڵۆز‌و ناله‌بارى سنوره‌کان و ئه‌و گرژیانه‌ى که له‌سه‌ر سنوره‌کان هه‌ن، هه‌روه‌ها جه‌ختى کرده‌وه له‌سه‌ر چاره‌سه‌رى ئاشتیانه‌ى کێشه‌کان و خۆ دورگرتن له‌شه‌ڕو پێکدادانى نه‌خوازراو.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ى هێرشه‌کانى سه‌ر هه‌ولێر، ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێکردنى یه‌کگرتو ئیدانه‌ى ئه‌و هێرشانه‌ى کرد‌و به کارێکى تێکده‌رانه‌ى له‌قه‌ڵه‌مداو، داواکاره لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان و سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه سیاسیه‌کان هه‌ڵوێستى به‌رپرسیارا‌نه وه‌ربگرن بۆ لابردنى ئه‌و مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شانه که ڕوده‌کاته هه‌رێمى کوردستان.
