هه‌په‌گه له‌هه‌فتانین کوژرانى 16 سه‌ربازى تورکیاى راگه‌یاند
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ناوه‌ندى راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل(هه‌په‌گه)، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له‌باره‌ى زنجیره چالاکییه‌کانى گه‌ریلاوه ڕاگه‌یه‌ندراێکى بڵاوکرده‌وه و تێیدا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌روو له هه‌رێمه‌کانى خاکورک، ئاڤاشین و هه‌فتانین، 16 سه‌ربازى سوپاى تورکیا کوژراون.
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى هه‌په‌گه:
"له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى شۆڕشگێرى جه‌نگى خابوردا له هه‌رێمى حه‌فتانین:
هێزه‌کانى بزوتنه‌وه‌ى شۆرشگێرى یه‌کگرتووى ژنان ٢٧ى حوزه‌یران کاتژمێر ٠٨:٤٥ له گۆڕه‌پانى پارتیزان له‌دژى داگیرکه‌ران له‌سه‌ر گردى قه‌سروک چالاکیان ئه‌نجامدا. له چالاکیه‌که‌دا سه‌نگه‌رێک که چه‌کێکى ئه‌ی٤ى تێدابوو کرایه ئامانج. ٢ داگیرکه‌رى ناو سه‌نگه‌ره‌که سزادران، چه‌کى ئه‌ی٤ و کامێرایه‌کى مۆبێس له‌ناوبران.
له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى شۆرشگێرى هه‌ڵۆکانى زاگرۆس‌دا له هه‌رێمى خوارکورک:
٢٦ى حوزه‌یران کاتژمێر ٠٦:١٠ له‌دژى داگیرکه‌ران له گردى شه‌هید شاهان چالاکى کۆردینه‌یى ئه‌نجامدرا. به‌ره‌ى سه‌ره‌تا له سه‌نگه‌ره‌که‌یدا که ٣ داگیرکه‌رى تێدابوو. سه‌نگه‌ره‌که تێکشکێنرا و ٣ داگیرکه‌ر سزادران. دواتر له سه‌نگه‌رێکى دیکه‌درا و ٢ داگیرکه‌ر سزادران. ئه‌م سه‌نگه‌ره به ته‌واوى رووخێنرا.
به‌ره‌ى دووه‌مین له سه‌نگه‌ره‌کانى سه‌ر گرده‌که و راداره‌که‌یاندا. له‌وێ ٥ داگیرکه‌ر سزادران، رادار تێکشکێنرا.
دواى چالاکیه‌که داگیرکه‌ران له ده‌وروبه‌رى گردى شه‌هید شاهان ده‌ستیان به ئۆپه‌ڕاسیۆن کرد. داگیرکه‌ران بوونه به ئامانجى هیزه‌کانمان. له چالاکیه‌که‌دا ٢ داگیرکه‌رى دیکه سزادران.
دواى چالاکیه‌کان که به گشتى ١٢ داگیرکه‌ر سزادران، داگیرکه‌ران ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌که‌یان فراوان کرد و کاتژمێر ١٦:٠٠ به شێوه‌یه‌کى بێئه‌نجام کشانه‌وه. کاتژمێر له‌نێوان ٢١:٣٠ و ٢٣:٣٠ داگیرکه‌ره سزادراوه‌کان به هه‌لیکۆپته‌ر له ناوچه‌که گواسترانه‌وه.
له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى شۆرشگێرى هه‌ڵۆکانى زاگرۆس‌دا له هه‌رێمى ئاڤاشین:
سه‌رله‌به‌یانى ٢٦ى حوزه‌یران تونێله‌کانى شه‌ێ له گۆڕه‌پانى وه‌رخالێ بۆ بۆمبى گازى بۆردومانکران. له کاتژمێر ١٣:٠٠ تاوه‌کو ١٨:٠٠ تونێله‌کانى شه‌ێ به بۆمبى گازى بۆردومانکران.
٢٦ى حوزه‌یران له گردى سۆر، هێزه‌کانمان چالاکیان ئه‌نجامدا له‌به‌رانبه‌ر داگیرکه‌ران که ویستیان بچنه نێو سه‌نگه‌ره‌کانى شه‌ڕ. شه‌ڕه‌که تاوه‌کو کاتژمێر ١٨:٣٠ به‌رده‌وام بوو. داگیرکه‌ران که هیچ ئه‌نجامێکیان به‌ده‌ستنه‌هێنا له‌نێوان کاتژمێر ١٨:٣٠ و ١٩:٣٠دا ته‌قینه‌وه‌ى گه‌وره‌یان ئه‌نجامدا و به بۆمبى گازى هێرشیان کرده سه‌ر تونێله‌کانى شه‌ڕ. داگیرکه‌ران چه‌کى کیمیایى ره‌نگ سه‌وزیان به‌کارهێنا. هێزه‌کانمان و‌ڵامى داگیرکه‌رانیان دایه‌وه و داگیرکه‌ران به ناچارى له ناوچه‌که کشانه‌وه.
٢٧ى حوزه‌یران کاتژمێر ٠٥:٢٠ داگیرکه‌ران که له گردى سۆر ده‌یان به جووڵى کردبوو، بوونه ئامانجى هێزه‌کانمان. له چالاکیه‌که‌دا ٢ داگیرکه‌ر سزادران.
ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک به فڕۆکه هه‌رێمه‌کانى پاراستنى میدیاى بۆردومان کرد وهه‌لیکۆپته‌ره‌کان به‌سه‌ر ئاسمانى هه‌رێمه‌که ده‌ستیان به جموجووڵ کرد.
زانیاریه‌کان له‌باره‌ى جموجووڵى دوژمن له هه‌رێمه‌که به‌م شێوه‌یه‌یه:
٢٦ى حوزه‌یران کاتژمێر ١٩:٥٠ گۆڕه‌پانى قه‌لاى قۆمرى هه‌رێمى مه‌تینا له‌لایه‌ن فڕۆکه‌کانه‌وه بۆردومانکرا.
٢٦ى حوزه‌یران کاتژمێر ٢٠:٤٠ هه‌لیکۆپته‌ره‌کانى شه‌ێ له گۆڕه‌پانه‌کانى مه‌رڤانۆس، مامره‌شۆ، بانیستا و تابورى عه‌ره‌بانى هه‌رێمى ئاڤاشین ده‌ستیان به جموجووڵ کرد.
٢٦ى حوزه‌یران کاتژمێر له‌نێوان ٢١:٣٠ و ٢٢:٠٠ هه‌لیکۆپته‌ره‌کانى شه‌ێ له گۆڕه‌پانه‌کانى جیلوى بچووکى هه‌رێمى زاپ گه‌ڕان."
