ئەمڕۆ کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەنەچوو

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

رۆژانی چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، بەڵام ئەمڕۆ کۆبوونەوەکە ئەنجام نەدرا.

هەفتانە لە رۆژی چوارشەممەدا، ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەکات، بەڵام ئەمڕۆ کۆبوونەوەکە نەکرا. سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە راگەیاند، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری دانوستاندن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، دارا رەشید، وەزیری پلاندانان و ئارام محەممەد، وەزیری خوێندنی باڵا مۆڵەتیان وەرگرتووە.

رۆژی 28ی ئەم مانگە پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەک وەزیر و بەرپرسی حکومەت کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بەشێک لە پەرلەمانتاران ( بە پەرلەمانتارانی پارتی، یەکێتی و گۆڕانیشەوە ) رەخنەیان لە وەزیری دارایی گرت و بە بەشێک لە هۆکارەکانی کێشە داراییەکان تۆمەتباریان کرد.

بەپێی زانیارییەکانی  لەدوای دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستان، ئاوات شێخ جەناب، لە وەزارەتی داراییش دەوامی نەکردووە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار