ئیسرائیل 30 چالاکوانی تورکی دەستگیرکرد

4 كاتژمێر لەمەوپێش
ميدياكانى توركيا بڵاویانکردەوە بەمەبەستی گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بە غەززە ژمارەیەک کەشتى بەرەو فەلەستین ڕۆشتون، بەڵام لەلایەن ئیسرائیلەوە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا هێرشیانکراوەتەسەرو تا ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ کەس کە ٣٠ کەسیان تورکن لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە دەستبەسەر کراون.
بەگوێرەی هەواڵەکان کەشتیی میکینۆ گەمارۆی ئیسرائیلی شکاندووە و چووەتە ناو ئاوە خاکییەکانی غەززەوە، یەکێک لەوکەسانەى لەسەر کەشتیەکەیە بەسی ئێن ئێن تورک ڕایگەیاندوە، دەتوانین بە جیهان ڕابگەیەنین کە گەمارۆکە شکێنراوە.
سەیف ئەبوکەشێک، وتەبێژی فلۆتیلا گڵۆباڵ سومود فلۆتیلا، لە بەیاننامەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ئەم لیستەی چالاکوانانی ئەو کەشتیانەی کە ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر، بڵاوکردەوە:
"30 ئیسپانی، 22 ئیتاڵی، 30 تورک، 12 مالیزی، 11 تونس، 11 بەڕازیلی، 10 فەرەنسی، 9 ئێرلەندی، 8 جەزائیری، 7 ئەمریکی، 7 ئەڵمانی، 6، بەریتانی". 4 نەرویجی، 4 سویدی، 3 نیوزلەندی، 3 مەغریبی، 3 ئوردنی، 3 پۆڵەندی، 3 پورتوگالی، 3 مەکسیکی، 2 کوەیتی، 2 کۆڵۆمبی، 2 ئەرجەنتینی، 2 سویسری، 1 چیک، 1 مۆریتانی، 1 نەمسایی، 1 بولگاری، 1 ئوسترالی، 1 سربی، 1 بەلجیکی، 1 بەحرەینی، 1 دانیمارکی، 1 هۆڵەندی، 1 فینلەندی، 1 ئەفریقای باشوور و 1 سلۆڤاکی”.
یەکێک لە بەشداربووانی ناوکەشتى فلۆتیلاکە لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ڕایگەیاند، سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر کەشتییە سەرەکییەکانی فلۆتیلا و چالاکوانانی سەر کەشتییەکان دەستبەسەر کراون.
ئەو ڕایگەیاندووە کە نۆ لەو چالاکوانانەی ئیسرائیل دەستبەسەرکراون تورکن، وتی "ئەوان شلەیەک بەسەر هەموو بەلەمەکاندا دەڕێژن، یەک بە یەک. ئێمە پێمان وایە ئەوە کیمیاییە، چونکە کەمێک کەفی سپی دەبێت".
ناوبراو ڕوونیشیکردەوە، ئەو کەشتیانەی ئیسرائیل هێرشی نەکردووەتە سەریان بەردەوام بوون لە ڕۆیشتن بەرەو غەززە و دەڵێت "ئێمە بە هێواشی دەڕۆین. بۆ 57 میل دابەزیوین. ئەمە نزیکترین کەشتییە کە تا ئێستا بەلەمەکە هاتبێت".گورپنار داوای کردەوەی کرد و وتی، "هیچ کەسێک کە عەقڵێکی ساغ و ویژدانی هەبێت، نابێت چیتر باوەڕ بە درۆکانی ئیسرائیل بکات".
وەزارەتی دەرەوەى تورکیا ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوەو تیایدا ئەوەدەخاتەڕوو هێرشی هێزەکانی ئیسرائیل لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر کەشتى فلۆتیلای گڵۆباڵ سومود کە بە مەبەستی گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بە خەڵکی غەززە دەستی پێکردبوو، کردەوەیەکی تیرۆریستییە کە قورسترین پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان پێکدەهێنێت و ژیانی خەڵکی مەدەنی بێتاوان دەخاتە مەترسییەوە.
هەروەها ئەوەش دەلێت: ئەم هێرشە کە خەڵکی مەدەنی کردە ئامانج کە بە شێوەیەکی ئاشتیانە مامەڵە دەکەن بەبێ ئەوەی پەنا بۆ توندوتیژی ببەن، بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە ئەو سیاسەتە فاشیستی و میلیتاریستیانەی کە لەلایەن حکومەتی جینۆساید ناتانیاهۆوە جێبەجێکراون، کە غەززەی بە برسێتی مەحکوم کردووە، تەنها لە فەڵەستینییەکان سنووردار نییە بەڵکو هەموو ئەو کەسانە دەکاتە ئامانج کە لە دژی ئەو ستەمانەی ئیسرائیل سەپاندووە تێکۆشان دەکەن.هیوادارین ئەم هێرشە زیان بە هەوڵەکانی گەیشتن بە ئاگربەست لە غەززە نەگەیەنێت.
