ته‌ندروستی هه‌رێم ئامارێكی نوێی مردن و توشبوانی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له دوێنێوه نۆ هه‌زار و چوارسه‌د و هه‌شت پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا حه‌وتسه‌د و بیست و سێ توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و پێنجسه‌د و چل و نۆ توشبوش چاكبونه‌وه، شه‌ش توشبوش مردون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له 24 كاتژمێری رابردودا نۆ هه‌زار و چوارسه‌د و هه‌شت پشكنینی كۆرۆنا كراون، له‌نێویاندا حه‌وتسه‌د و بیست و سێ توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون، كه سه‌د و شه‌شت و چوار له هه‌ولێر، دوسه‌د و چل و یه‌ك له سلێمانی، دوسه‌د و هه‌شتا و شه‌ش له دهۆك، سی و دو له گه‌رمیان بون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، پێنجسه‌د و چل و نۆ توشبو چاكبونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها شه‌ش كه‌سیش مردون، پێنج كه‌س له سلێمانی و كه‌سێكیشیان له هه‌ولێر بوو.
