فڕۆکەکانی تورکیا شەنگال بۆردوومان دەکەن

4 ساڵ لەمەوپێش



 هاوڵاتى 

فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی  تورکیا، نزیک کەمپی سەردەشت لە چیای شنگال بۆردوومان دەکات.

بۆردوومانەکە بە دووریی یەک کیلۆمەتر لە کەمپی سەردەشت بووە، ئەوەش ترس و دڵەڕاوکێی لای خەڵکی دروستکردووە.

لە ساڵی 2018وە چەند جارێک شنگال لەلایەن فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە بۆردوومانکراوە.

بەرەبەیانی 25-04-2017، چیای شنگال و دەوروبەری لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیا بۆردوومانکرا. هاوکات ژمارەیەک بنکە و بارەگای یەکینەکانی پاراستنی گەل - یەپەگە لە شاری دێرکی رۆژئاوای کوردستان بۆردوومانکران.

هەروەها شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ 13-12-2018، سوپای توركیا رایگەیاند "پێگه‌كانی په‌كه‌كەی"‌ له‌ كەمپی پەنابەرانی مه‌خموور و شنگال كردو‌وەتە ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ چوار كه‌س گیانیان لەدەستداوە و پێنج كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

لە 04-11-2019 فڕۆکەکانی تورکیا کۆمەڵگەی خانەسۆریان بۆردوومانکرد، بەو هۆیەوە سێ شەڕڤانی یەبەشە برینداربوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار