وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێم: په‌تاى کۆرۆنا له هه‌ڵکشاندایه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند که په‌تاى کۆرۆنا کۆتایى نه‌هاتووه جارێکى دیکه له دۆخى ره‌نگى زه‌رده‌وه به‌ره‌و ره‌نگى نارنجى له دۆخى کۆرۆنا هه‌نگاو ده‌نێن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1ى ته‌موزى 2021، سامان به‌رزنجی، وه‌زیرى ته‌ندروستی حکومه‌تى هه‌رێم به رۆژنامه‌نوسانى راگه‌یاند:" به‌داخه‌وه له راپۆرتى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ماندا به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ک هه‌یه له ئاستى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، جارێکى دیکه له دۆخى ره‌نگى زه‌رده‌وه به‌ره‌و نارنجى چووین، که له مامناوه‌ندییه‌وه به‌ره‌و سه‌رووتر ده‌چێت".
ناوبراو راشیگه‌یاند:" ئه‌مه دۆخێکه هاوکاته له‌گه‌ڵ وڵاتانى دیکه و عێراقیش، به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ک هه‌یه پێمان ده‌ڵێت که ڤایرۆسى کۆرۆنا بوونى هه‌یه، پێویستى به رێکاره‌کانى خۆپارێزى و رێگه‌گرتن له‌و بڵاوبوونه‌وه هه‌یه به هه‌موو لایه‌کمان".
سامان به‌رزنجى پێشیوابوو خه‌ڵکێکى زۆر ره‌نگه به ته‌واوه‌تى وابزانێت کۆرۆنا نه‌ماوه، به‌ڵام "دووپاتى ده‌که‌ینه‌وه که کۆرۆنا بوونى ماوه، هێشتا نه‌گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و دۆخه‌ى ماسکه‌کان فڕێ بده‌ین".
بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1ى ته‌موز، له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى ته‌ندروستى له په‌رله‌مانى کوردستان وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم کۆببێته‌وه و رایگه‌یاند: "سه‌ردانیشمان بۆ په‌رله‌مانى کوردستان له‌سه‌ر بانگهێشت و میواندارى په‌رله‌مانى کوردستانه، راپۆرتى خۆمان له‌باره‌ى کۆرۆنا و دۆخى که‌رتى ته‌ندروستى به‌شێوه‌یه‌کى گشتى و بواره‌کانى خزمه‌تگوزارى پێشکه‌ش به ئه‌ندامانى په‌رله‌مان ده‌که‌ین".
