به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى عه‌ربه‌ت بۆ هاوڵاتى: له‌جیاتى سه‌رۆکى حکومه‌ت‌و جێگره‌که‌ى خه‌جاڵه‌تم

4 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
له‌به‌رامبه‌ر نه‌بونى کاره‌با و ئاو له‌ناحیه‌که‌یان، دانیشتوانى عه‌ربه‌ت خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌که له ناو خۆپیشانده‌ران ڕایگه‌یاند، "داواکانتان زۆر ڕه‌وایه‌و له‌جیاتى سه‌رۆکى حکومه‌ت، جێگره‌که‌ی، وه‌زیرانى کاره‌باو شاره‌وانى خه‌جاڵه‌تم".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌ناحیه‌ى عه‌ربه‌ت دژى بێ کاره‌باییو که‌م ئاویى خۆپیشاندان ئه‌نجامدرا، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى عه‌ربه‌ت چووه نێو خۆپیشانده‌ران.
دابان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى عه‌ربه‌ت ڕایگه‌یاند "له‌برى سه‌رۆکى حکومه‌ت، جێگره‌که‌ی، وه‌زیرانى کاره‌باو شاره‌وانى خه‌جاڵه‌تم له‌به‌رده‌مى ئێوه‌دا، به‌شى ئه‌وه‌نده به‌رپرسیارێتیم له‌سه‌رشانه که خه‌جاڵه‌ت بم".
به‌رێوه‌به‌رى ناحه‌ى عه‌ربه‌ت له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" که‌مى کاره‌با کێشه‌ى 30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌و له 2008 وتیان ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌کرا لێمان قبوڵ مه‌که‌ن، به‌ڵام ئێستا کێشه‌که به‌رده‌وامه‌و عه‌ره‌به‌تیش وه‌ک هه‌موو ناوچه‌کانى دیکه کاتژمێره‌کانى کاره‌با پێدانى به‌هاوڵاتیان که‌م و زیاد ده‌کات".
ناوبراو وتیشى:" بۆیه وتومه له‌جیاتى سه‌رۆکى حکومه‌ت و جێگره‌که‌ى و وه‌زیرى کاره‌با و شاره‌وانى خه‌جاڵه‌تم که چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌که له‌لاى ئه‌وانه و لاى به‌رێوه‌به‌رێکى ناحیه‌و قایمقامێک نییه".
به‌رێوه‌به‌رى ناحیه‌ى عه‌ره‌به‌ت هێماى بۆ ئه‌وه‌شکرد له 2016 جۆزه‌ى 16 ئه‌مپێرى بۆ دانیشتوانى عه‌ره‌بت دانرا که کاره‌با رۆژانه 20 کاتژمێر بێت، به‌ڵام دواى به‌دواداچونمان ده‌رکه‌وت کاره‌با له‌و شوێنانه‌ى دیکه وه‌ک خۆیه‌تى بۆیه بریارماندا هه‌ر که‌سێک جۆزه‌ى 16 ئه‌مپێرێرییه‌که‌ى لێبکاته‌وه لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا ناکرێت، هه‌رچه‌نده داواکارى گشتى هاتونه‌ته سه‌رخه‌ت، به‌ڵام ماف به ئێمه بووه.
هه‌روه‌ها دابان محه‌مه‌د باسى له‌وه‌شکرد عه‌ره‌به‌ت پشت به ئاوى بێستانسور ده‌به‌ستێت بۆ خواردنه‌وه‌و ئه‌و ئاوه‌ش که‌مى کردووه چاوه‌روان ده‌کرێت له‌م مانگه‌دا کێشه‌ى که‌م ئاوى زیاتر رووبه‌روومان ببێته‌وه، وتیشى:" ئێمه به‌راپۆرتێک داواکارى خۆپیشانده‌ران ده‌گه‌یه‌نینه سه‌رو خۆمان و هه‌وڵى چاره‌سه‌رکردنى ده‌ده‌ین".
هه‌ر له‌خۆپیشاندانه‌که‌ى ئه‌مڕۆدا خۆپیشانده‌رانى عه‌ربه‌ت ته‌نها یه‌ک ھه‌فته موڵه‌تیاندایه به‌رپرسانى ئیداره‌یى قه‌زاکه‌داوه بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کانیان.
