وه‌زیرى شاره‌وانى میکانیزمى دابه‌شکردنى زه‌وى راگه‌یاند

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌کارییه‌کانى وه‌زاره‌ته‌که‌ى بۆ دابه‌شکردنى زه‌وى به‌سه‌ر که‌سوکارى شه‌هیدان خسته‌ڕو و که ته‌نها مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و لیسته ده‌که‌ن که وه‌زاره‌تى شه‌هیدان پێیان ده‌دات.
ئه‌مڕۆ 1ى ته‌موزى 2021، ساسان عه‌ونى وه‌یرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار رایگه‌یاند:"له مانگى 12ى ساڵى رابردوو نووسراوێکمان ئاراسته‌ى سه‌رۆکایه‌تى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران کرد، بۆ ئه‌وه‌ى رێنماییمان پێ بده‌ن که به چ ئاراسته‌یه‌ک کار له‌سه‌ر دابه‌شکردنى زه‌وى به‌سه‌ر که‌سوکارى شه‌هیداندا بکه‌ین". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" چه‌ند رۆژێک پێش ئێستا وه‌ڵامیان داینه‌وه، که هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان بکه‌ین، نووسراوى فه‌رمیمان ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان کردووه، بۆ ئه‌وه‌ى به یه‌که‌وه دابنیشین بۆ جێبه‌جێکردنى ئه‌و کارانه‌ى پێویسته بیکه‌ین".
هاوکات ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌که‌یان پێویسته ته‌نها دابینکردنى ژماره و رووبه‌رى زه‌وییه، "ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و لیستانه ده‌که‌ین، که له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى شه‌هیدانه‌وه ده‌درێته سه‌رۆکایه‌تى یه‌نجومه‌نى وه‌زیران، له‌وێوه به فه‌رمى په‌سندى ده‌کات، ئه‌وکات ئێمه ده‌توانین جێبه‌جێى بکه‌ین".
