به‌بڕیارێک؛ سه‌رۆکى لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قایمقامیه‌تى سلێمانى له‌کاره‌که‌ى دوورده‌خرێته‌وه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌بریارى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانى ئه‌مڕۆ سه‌رۆکى لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قایمقامییه‌ت دوورده‌خرێته‌وه‌و له‌وباره‌یه‌وه له‌شکر حه‌مید ده‌ڵێت:" توانیمان چه‌ندان سه‌رچاوه‌ى دروستکردن و کارگه‌ى دروستکردنى مه‌شروب و خواردنه‌وه کحولیه‌کان بده‌ینه دادگا و چه‌ندان که‌سى دیار، که بۆ یه‌که‌مین جار بوو له هه‌رێمى کوردستاندا بتوانرێت ڕووبه‌ڕوویان ببنه‌وه و بده‌ینه دادگا و کۆتایى به کاره نا یاساییه‌کانیان بێنین".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 1ى ته‌موزى 2021، له‌شکر حه‌مید، سه‌رۆکى لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قایمقامییه‌ت له نوسینێکدا له لاپه‌ره‌ى فه‌رمى فه‌یسبوک نوسیویه‌تى:" به‌ڕێژه‌ى ٪٩٥ کۆنتڕۆڵى ده‌رمانى قاچاخ و قه‌ده‌غه‌کراو و ته‌زویر بکه‌ین و توانیمان چه‌ندان سه‌رچاوه‌ى دروستکردن و کارگه‌ى دروستکردنى مه‌شروب و خواردنه‌وه کحولیه‌کان بده‌ینه دادگا".
ده‌قى نوسینه‌که‌ى له‌شکر حه‌مید:
سڵاو هاونیشتمانیانى خۆشه‌ویست ده‌مه‌وێت پێتان بڵێم پاش ساڵ و نیوێک له ده‌ست به‌کاربوونم وه‌ک سه‌رۆکى لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى بۆ خزمه‌تکردنى پارێزگاکه‌م (پارێزگاى سلێمانی) ئه‌مڕۆ به بڕیارى به‌ڕێوبه‌ریه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى له ئه‌رکه‌که‌م دوورخرامه‌وه
ده‌مه‌وێت سوپاسى کاک لاهورى شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان ، به‌ڕێز کاک ئاوات (قائیمقامى سلێمانی) ، به‌ڕێز کاک هیوا (به‌ڕێوبه‌رى ئاسایشى سلێمانی) و به‌ڕێز دکتۆر هه‌قاڵ پارێزگارى سلێمان بکه‌م که پاڵپشتێکى ته‌واوم بوون له به‌جێگه‌یاندنى ئه‌رکه یاساییه‌کانم له ماوه‌ى ئه‌و ساڵ و نیوه‌دا که توانیمان به‌شێوه‌یه‌کى زۆر باش کار له پارێزگاى سلێمانیدا بکه‌ین..
سوپاس بۆ به‌ڕێزان داواکارى گشتى سلێمانى که پاڵپشتى به‌هێزمان بوون..
سوپاس بۆ ئه‌ندامانى لیژنه‌ى باڵا و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى لیژنه هاوبه‌شه‌کان که وه‌کو یه‌ک تیم کارمان ده‌کرد..
به‌شێوه‌یه‌ک توانیومانه به‌ڕێژه‌ى ٪٩٥ کۆنتڕۆڵى ده‌رمانى قاچاخ و قه‌ده‌غه‌کراو و ته‌زویر بکه‌ین و توانیمان چه‌ندان سه‌رچاوه‌ى دروستکردن و کارگه‌ى دروستکردنى مه‌شروب و خواردنه‌وه کحولیه‌کان بده‌ینه دادگا و چه‌ندان که‌سى دیار ، که بۆ یه‌که‌مین جار بوو له هه‌رێمى کوردستاندا بتوانرێت ڕووبه‌ڕوویان ببنه‌وه و بده‌ینه دادگا و کۆتایى به کاره نا یاساییه‌کانیان بێنین وه توانیومانه کاریگه‌ریمان له‌سه‌ر سه‌رجه‌م خواردنگه و چێشتخانه‌کان هه‌بێت که به‌شێوه‌یه‌ک له ئێستادا به‌ڕێژه‌یه‌کى زۆر پابه‌ندى ڕێکاره‌کان بن و ده‌یان ته‌ن خۆراک و گۆشت و خواردنى ماوه به‌سه‌رچوو کۆنترۆڵ بکرێت
به‌دڵنیایه‌وه ئه‌مه به پشتوانى کاک ئاوات قائیمقامى سلێمانى و له‌سه‌ر ڕاسپارده‌کانى ئه‌و ئه‌م کارانه کراوه
له ئه‌مڕۆوه وه‌ک سه‌رۆکى لیژنه هاوبه‌شه‌کان کاره‌که‌م کۆتایى پێ دێت و ده‌مه‌وێت دڵنیاتان بکه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر پۆست و پله‌یه‌کى دیکه‌دا ئه‌گه‌ر ڕێگه‌م پێ بدرێت وه‌ک فه‌رمانبه‌رێک ئاسایى یاخود له هه‌ر پۆستێکى دیکه‌دا بێت به‌وپه‌ڕى پابه‌ندبوون به بنه‌ما ئه‌خلاقى و یاساى و ئاینیه‌کانه‌وه کاره‌کانى خۆم به‌جێ بگه‌یه‌نم بۆ خزمه‌تى ئێوه
ده‌مه‌وێت لێره‌وه له‌م پۆسته‌وه ماڵئاوایتان لێ بکه‌م و گه‌ردنم ئازاد بکه‌ن بۆ هه‌ر کارێک که نه‌مکردووه و له تواناى مندا نه‌بووه وه سوپاستان بکه‌م بۆ ئه‌و پاڵپشته‌ى که له‌ماوه‌ى ڕابردوودا بۆ من هه‌تان بووه به‌مه‌به‌ستى به‌جێگه‌یاندنى ئه‌رکه‌کانم
ماڵ ئاوا
