وه‌زیرى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم: کاره‌با زیاد ده‌کاته‌وه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، 400 مێگاوات بۆ ناو تۆڕى کاره‌باى نیشتیمانى زیادى کردووه و به‌وه‌ش کاتژمێره‌کانى پێدانى کاره‌با به‌ره‌و باشى ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ 1ى ته‌موزى 2021، که‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیرى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند:" به چاککردنه‌وه‌ى پێنج یه‌که‌ى کاره‌با و چاره‌سه‌رکردنى 400 میگاوات کێشه‌ى کاره‌با به‌ره‌و باشتر ده‌چێت و ده‌توانین کاتژمێره‌کانى پێدانى کاره‌با زیاتر بکه‌ین".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند که مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بڕى 10ملیۆن دۆلارى بۆ بوارى کاره‌با ته‌رخان کردووه.
له‌دواى 15ى حوزه‌یرانى پێدانى کاره‌باى نیشتمانى له 18 کاتژمێره‌وه که‌مبووه‌ته‌وه بۆ 13 بۆ 14 کاتژمێر، ئومێد ئه‌حمه‌د وته‌بێژى وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى هاوڵاتى که له ژماره 1925 بڵاوکرایه‌وه وتى:" ئه‌گه‌ر بودجه هه‌بێت له‌ماوه‌ى دووساڵى داهاتوودا ده‌توانین 24 کاتژمێر کاره‌باى نیشتمانى دابین بکه‌ین".
هاوکات، ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که شه‌ش هه‌زارو 600 مێگاوات ژێرخانى کاره‌با بوونى هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆى نه‌بوونى غازه‌وه نه‌یانتوانیه‌وه به‌رهه‌مهێنانى کاره‌با زیاد بکه‌ن" وێستگه‌ى کاره‌باى غازى دهۆک هه‌زار مێگاواته، له‌سه‌ر خه‌تین له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌کان تا بۆرى غازى بۆ ره‌وانه بکات، ئه‌گه‌ر ئه‌وه بکه‌وێته کار هه‌زار مێگاواتى دیکه دێته ناو تۆرى دابه‌شکردنى کاره‌باوه".
