عه‌لى حه‌مه‌ساڵح: به‌رپرسان 813 دۆنم زه‌وى هاوڵاتیانیان له‌هه‌ولێر داگیرکردووه

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌ندامێکى په‌رله‌مانى کوردستان ئاشکراى ده‌کات که چه‌ند به‌رپرسێک 813 دۆنم زه‌وى هاوڵاتیانیان له هه‌ولێر داگیرکردوه، له‌کاتێکدا رێگه نه‌دراوه ئه‌و هاوڵاتیانه خانوى 200 مه‌ترى تێدابکه‌ن، به‌ڵام به‌رپرسان 20 دۆنمیان کردووه به باخ و ڤێلا تێیدا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1ى ته‌موزى 2021، عه‌لى حه‌مه ساڵح، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان له فراکسیۆنى گۆڕان ڕایگه‌یاند:" چه‌ندین جار ئه‌م دۆسیه‌م بۆ به‌رپرسانى حکومه‌ت ناردووه، که چه‌ند به‌رپرسێک سێ هه‌زارو 300 پارچه زه‌وى ھاوڵاتیانى ھه‌ولێر له‌گه‌ڕه‌کى لاولاو داگیرده‌که‌ن، که ڕووبه‌ره‌که‌ى 813دۆنمه‌و ده‌یکه‌نه باخ و ڤێلا".
ناوبراو هێماى بۆ ئه‌وه‌شکردووه که سێ هه‌زار و 300 پارچه زه‌وى له ساڵى 2010 و 2011 له سێبه‌ردانى دوو گه‌ڕه‌کى لاولاو، پشت شه‌قامى 150 مه‌ترى له نزیک ڕێگاى شه‌قلاوه، وه‌ک قه‌ره‌بوو دابه‌شکراوه‌و کارتى بۆ کراوه، خه‌ڵکێکى زۆر ھه‌ژار ئه‌م زه‌ویانه‌یان کڕیوه به سێ ده‌فته‌ر بۆ سه‌ره‌وه.
هاوکات، په‌رله‌مانتاره‌که‌ى گۆران ده‌شڵێت:" ئه‌وه‌ى به‌یاسا خاوه‌نى زه‌ویه‌که‌یه بۆى نیه له 200 مه‌تردا خانوویه‌ک دروست بکات، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداران ھاتون ھه‌ریه‌که‌و 15 بۆ 20 پارچه زه‌وى داگیکردوه‌و مۆڵه‌تى بیریشى پێدراوه‌و کردویه‌تى به باخ و ڤێلا.
