گه‌ریلا ده‌ست به‌سه‌ر ته‌قه‌مه‌نى کیمیایى سوپاى تورکیادا ده‌گرێت

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سوپاى تورکیا، له ١٩ى ئایار به کۆپته‌رى سکۆرسکى بۆمبى کیمیایى و ته‌قه‌مه‌نیى گازى ژه‌هراویى خسته ناو تونێله‌کانى شه‌ر له ناوچه‌ى جیلۆى بچووک له زاپ، به‌ڵگه‌ى ئه‌و تاوانه نیشان ده‌دات.
جیلۆى بچووک له زاپ یه‌کێک له سه‌نگه‌ره‌کانى به‌رخۆدانى گه‌ریلایه له دژى هێرشه داگیرکه‌رییه‌کان، له به‌رخۆدانى گه‌ریلادا به پێشه‌نگایه‌تیى فه‌رمانده باوه‌ر ده‌ندرا و ڕۆناهى ئاخین، له‌نێوان هێزه‌کانى گه‌ریلا و سوپاى تورک دا 40 ڕۆژه شه‌ڕێکى قورس به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سوپاى تورکیا له 19ى ئایارى 2021 به پشتیوانیى کۆپته‌ره جه‌نگییه‌کانى جۆرى کۆبرا، له ڕێگه‌ى کۆپته‌ره سکۆرسکییه‌کانه‌وه ده‌ستیکرد به دابه‌زاندنی هێز له ناوچه‌ى جیلۆى بچووک، به‌ڵام ئه‌مجاره ئه‌وه‌ى له کۆپته‌ره‌کان دابه‌زێندران سه‌رباز نه‌بوون، به‌ڵکو ته‌قه‌مه‌نیى کیمیایى و گازى ژه‌هراویى بوون به گوریس خسته ناو تونێله‌کانى شه‌ڕ، ئه‌و بۆمب و ته‌قه‌مه‌نیانه دواتر که‌وتنه ده‌ست هێزه‌کانى گه‌ریلا، ئه‌و بۆمب و ته‌قه‌مه‌نییانه، که مادده‌ى کیمیایى و گازى ژه‌هراوییان تیادا بوو تاوانه‌کانى شه‌ڕى ده‌وڵه‌تى تورکیا له ناوچه‌کانى گه‌ریلا به ڕوونیى نیشان ده‌دات.
گه‌ریلاى هه‌په‌گه هێرش ئاندۆک له‌باره‌ى ئه‌و ته‌قه‌مه‌نى و بۆمبانه‌وه، که ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتوون به فوراتنیوزى راگه‌یاند:"له 19ى ئایاردا هێرش ئه‌نجامدرا و کۆپته‌ره سکۆرسکییه‌کان له جموجوڵدا بوون، هه‌وڵیانده‌دا ئه‌و ته‌قه‌مه‌نییانه هه‌ڵبده‌نه ناو تونێله‌کانى شه‌ڕى ئێمه‌وه، هێشتا ئێمه ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه، که ئه‌وه چ جۆره ته‌قه‌مه‌نییه‌که، دووژمن ئه‌و ته‌قه‌مه‌نییانه‌ى له کۆپته‌ره سکۆرسکییه‌کانه‌وه به گوریس به‌ردایه‌وه بۆ ناو تونێله‌کانى شه‌ڕى ئێمه، به‌ڵام به‌وه‌ش نه‌یانتوانى هیچ ئه‌نجامێک به ده‌ست بهێنن و ته‌قه‌مه‌نییه‌کان له‌لایه‌ن ئێمه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا".
هه‌روه‌ها ئه‌و گه‌ریلایه راشیگه‌یاندووه که ئه‌و ته‌قه‌مه‌نییانه به مادده‌یه‌کى زۆر هه‌ستیار رووپۆشکرابوو، که به بچووکترین به‌رکه‌وتن ده‌ته‌قینه‌وه، به‌ڵام گه‌ریلا به لێهاتووییه‌وه توانیى ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگرێت، "ئێمه سه‌رقاڵى لێکۆڵینه‌وه‌ین تا به ته‌واوه‌تى بزانین ئه‌و ته‌قه‌مه‌نى و مادده کیمیایى و گازه ژه‌هراویانه چین، دواتر زانیاریى زیاتر له‌باره‌یانه‌وه بڵاو ده‌که‌ینه‌وه".
