وەزیری تەندروستی هەرێم: رێژەی مردن بە کۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" دۆخەکە بەهۆی کۆرۆنا مەترسیدارە، رێژەی تووشبوون و مردن لە بەرزبوونەوەیە و بەراورد بە مانگی پێشووتر زۆر زیادیکردووە".
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان دەڵێت رێژەی پشكنینە پۆزەتیڤەکان کە رۆژانە دەکرێن لە 5٪ـەوە بۆ 15٪ زیادیکردووە و دەڵێت رێژەی مردنیش لە بەرزبوونەوەیە.
سامان بەرزنجی دەڵێت جگە لە بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبوون، رێژەی خەواندن لە نەخۆشخانە و رێژەی تووشبووەکان کە دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە زیادیکردووە.
تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان 208 هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 188 هەزار و 780 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و چوار هەزار و 626 تووشبوویان گیانیان لەدەستداوە، هاوکات 14 هەزار و 594 تووشبووش چارەسەر وەردەگرن.
بابهتی پهیوهندیدار