سبەینێ‌ چەند وەزارەت و دەستەیەك موچە وەردەگرن

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول بەردەوامی هەیە و سبەینێ سێشەممە، موچەی وەزارەتی ناوخۆ، رەگەزنامە، زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن، لیوازی نەوت و گاز و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان دابه‌ش ده‌كرێت.

سبەینێ سێشەممە 28ی ئه‌یلوولی 2021، موچەی وەزارەتی ناوخۆ، رەگەزنامە، زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن، لیوای نەوت و گاز و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان دابه‌ش ده‌كرێت.

 ئەمڕۆ دووشەممە 27ی ئه‌یلوولی 2021، موچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری و یەكەكانی 70 و 80ی سەر بەهێزەكانی پێشمەرگە دابه‌ش ده‌كرێت.

 شەممە، دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول دەستیپێکردو تائێستا وەزارەتی تەدنروستی و  موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشكراوە و ئەمرۆش وەزارەتی دارایی و یەكەكانی 70 و 80ی سەر بەهێزەكانی پێشمەرگە موچە وەردەگرن.

لەدواى گەیشتنى 200 ملیار دینارەکەى بەغدا، دابەشکردنى موچەى مانگى ئەیلول دەستى پێکرد.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار