سه‌رۆکى ده‌سته‌ى وه‌به‌رھێنان ورده‌کارى دروستکردنى 20 هه‌زار یه‌که‌ى نیشته‌جێبون ئاشکرا ده‌کات
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى ده‌سته‌ى وه‌به‌رھێنان رایگه‌یاند، له چوار پارێزگا و چوار ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆ 20 هه‌زار یه‌که‌ى نیشته‌جێبوون دروستده‌کرێت و هه‌وڵ ده‌درێت ئاسانکارى ته‌واو بۆ پڕۆژه‌کان بکرێت و رۆتیناتى به‌رده‌م پڕۆژه‌که‌ش لاده‌برێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11ى ئایارى 2022، محه‌مه‌د شوکری سه‌رۆکى ده‌سته‌ى وه‌به‌رھێنان له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:"سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر دروستکردنى 20 هه‌زار یه‌که‌ى نیشته‌جێبون و هه‌فته‌ى ئاینده ده‌چێته قۆناغى جێبه‌جێکردن".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" له هه‌رێم هه‌شت شوێنى سه‌ره‌کیمان هه‌یه که پڕۆژه‌که ده‌یانگرێته‌وه، که چوار پارێزگا و چوار ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆن، به‌پێى پێوه‌رێکى تایبه‌ت یه‌که‌کان دابه‌ش ده‌کرێت به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا به‌جۆرێک که پاره‌که‌ى و قیستى مانگانه‌ى گونجاو بێت له‌گه‌ڵ داهاتى که‌مده‌رامه‌ت و کرێچیان له هه‌رێمى کوردستان".
سه‌رۆکى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان ئه‌وه‌شى خسته‌روو که هه‌موو ئاسانکاریه‌ک ده‌کات بۆ جێبه‌جێکردنى پڕۆژه‌که بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رکه‌وتوو بێت و ئامانجه‌کانى بپێکێت و به‌جۆرێک زۆرترین خه‌ڵکى هه‌ژار سودمه‌ند بێت له پڕۆژه‌که و هه‌وڵ ده‌ده‌ن رۆتین له‌به‌رده‌م پڕۆژه‌که‌دا هه‌ڵبگرن و به زوترین کات ده‌ست ده‌که‌ن به پێدانى کارى مۆڵه‌ت.
محه‌مه‌د شوکرى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که تا ئێستا نرخى یه‌که‌کان و مانگانه‌که‌ى دیارینه‌کراوه، به‌ڵام "بێگومان به‌شێوه‌یه‌ک ده‌بێت که زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى ئه‌و که‌سانه‌ى لێى سودمه‌ند ده‌بن بتوانن پاره‌که‌ى بده‌ن و به‌پێى داهاتى که‌سه‌کان ده‌بێت و پێده‌چێت له شارێک بۆ شارێکى دیکه جیاواز بێت".
"پارێزگاکان و ئیداره سه‌ربه‌خۆکان پێویسته خه‌ڵکانى شایسته بۆ ئێمه دیاریبکه‌ن که کێیه شایسته‌ى وه‌رگرتنى یه‌که‌کانه، هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌م پڕۆژه وه‌ک هیچ پڕۆژه‌یه‌کى دیکه نه‌بێت و له‌ماوه‌یه‌کى کوردتدا هه‌وڵ ده‌ده‌ین ته‌واوى بکه‌ین"، سه‌رۆکى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان واى وت.