باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: "ئەمشەو وەرزش سیاسەت تێدەپەڕێنێت"

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، ئالینا رۆمانۆسکی لەبارەی یارییەکەی نێوان هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئێران کە ئەمشەو لە دوایین گەڕی یارییەکانی کۆمەڵەی دووەمدا لە چوارچێوەی جامی جیهانیی "FIFA" قەتەر ٢٠٢٢دا بەڕێوەدەچێت، رایگەیاند " ئەمشەو وەرزش، سیاسەت تێدەپەڕێنێت و خەڵکی لە دەوری یەک شتی ئەرینێیدا یەک دەخات".

ئالینا رۆمانۆسکی لەبارەی یارییەکەی ئەمشەوی نێوان هەڵبژاردەی ئەمریکا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئێران تویتێکی بڵاوکردەوە و نووسیوویەتی: "ئەمشەو لە چوارچێوەی جامی جیهانییدا، هەڵبژاردەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئێران دەبێتەوە لە کاتێکدا هاندەری هەڵبژاردەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ تۆپی پێ 'USMNT' دەبم".

ئاماژەی بەوەشداوە کە هەموو هەڵبژاردەیەک لە پێناو ئاواتی گەلەکەی یاری دەکات و رایگەیاندووە " ئەمشەو وەرزش، سیاسەت تێدەپەڕێنێت و خەڵکی لە دەوری یەک شتی ئەرینێیدا یەک دەخات کە ئەوەیش خۆشەویستییە بۆ یارییە جوانەکە".

کاتژمێر ١٠:٠٠ی ئەمشەو سێشەممە لە دوایین گەڕی یارییەکانی کۆمەڵەی دووەمدا لە چوارچێوەی جامی جیهانیی "FIFA" قەتەر ٢٠٢٢دا، هەڵبژاردەی ئەمریکا و هەڵبژاردەی ئێران لە یاریگای "سومامە" رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە و هەوڵی گەیشتن بە قۆناغی ١٦ی مۆندیال دەدەن.

هەڵبژاردەی ئەمریکا لە دوو یاریی پێشوودا بەرامبەر بە هەڵبژاردەکانی ئینگلتەرا و وێڵز یەکسان بوو و دوو خاڵی بەدستهێناوە.

هەڵبژاردەی ئێران-یش لە دوو یاریی پێشوودا، بە ئەنجامی ٢-٦ بە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دۆڕا و بە ئەنجامی ٢-٠ لە هەڵبژاردەی وێڵزی بردەوە، سێ خاڵی بەدەست هێناوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار