ئەمشەو باڵوێزخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵم کەوتە بەر پرۆژۆکتۆر بارانی چالاکوانانی سویدی لە کۆمیتەی ڕۆژئاوا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
چەند چالاکوانێکی سویدی بە بەکارهێنانی پرۆجێکتەرێک چەند وێنەیەک و مەسجێکیان لەسەر دیواری باڵوێزخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵم پشاندا.
لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرلەگەڵ ڤیدیۆیەکی چالاکییەکە نوسیویانە: ڕوناکی خستنە سەر باڵوێزخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵم بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئەردۆغان بۆ سەر ئازادی ڕادەڕبڕین و مافەکانی هاوڕەگەزخوازان ،هەروەها تیرۆری بەردەوامی تورکیا بۆ سەر خەڵکی کورد،چەند پەیامێکی باشمان پشاندا لەسەردیواری باڵوێزخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵم
بابهتی پهیوهندیدار