ڤیدیۆ.. ناهێڵن ئاڵای کوردستان هەڵبکەن

2 كاتژمێر لەمەوپێش



هێزێکی سەربازی لە کەرکووک رێگریی لە چەند گەنجێک کرد ئاڵای کوردستان لەسەر پەیکەری پێشمەرگە هەڵبکەن. پارێزگاری کەرکووک دەڵێت: "بابەتی پەیکەری پێشمەرگە خۆمان وەکو حکومەت چارەسەری دەکەین."

رۆژی 17ـی کانوونی یەکەمی هەموو ساڵێک، رۆژی ئاڵای کوردستان، لە قوتابخانە، زانکۆ و دامودەزگا حکومی و ناحکومییەکاندا بەرز رادەگیرێت و یادی دەکرێتەوە. بەڵام لە کەرکووک رێگری کرا ئاڵای کوردستان لەسەر پەیکەری پێشمەرگە هەڵبکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆمەڵێک گەنج ئاڵایەکی گەورەی کوردستانیان هێنا و دەیانویست بە بۆنەی رۆژی ئاڵای کوردستان لەسەر پەیکەری پێشمەرگە لە کەرکووک هەڵبکەن "لەلایەن هێزێکی زۆری سەربازیی دژەتیرۆر و هێزی تایبەتەوە رێگرییان لێکرا و نەیانهێشت ئاڵای کوردستان هەڵبکەن".
 
ببینە هێزە ئەمنییەکانی عێراق چۆن چواردەوری پەیکەری پێشمەرگەیان داوە لە کەرکوک و ناهێڵن چەند گەنجێکی کورد ئاڵای کوردستان بدەنە دەست پەیکەرەکە

بۆ بینینى ڤیدیۆى زیاتر

facebook.com/reel/1381893206709761/?s=single_unit

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار