سودانی: چاو بە داهاتی نانەوتی هەرێم دەخشێنینەوە

4 كاتژمێر لەمەوپێش



بڕیارەكانی كۆبوونەوەی نائاسایی ئەمڕۆی (ئەنجومەنی وزاری بۆ ئابوری) بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق تایبەت بە (كەمكردنەوەی خەرجییەكانی حكومەت و زیادكردنی داهاتەكان):

🔹پێداچوونەوەی خێرا بكرێت بە دەرماڵەو موچەی سێ سەرۆكایەتییەكە (سەرۆكایەتی پەرلەمان- سەرۆكایەتی كۆمار- سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران)و، كاربكرێت بۆ یەكسانیی لە موچەو دەرماڵەی هەموو كارمەندانی سێ سەرۆكایەتییەكە. 

🔹لیژنەی تایبەتمەند لە وەزارەتی پلاندانان نوێكردنەوەی پێویست بكات بۆ راپۆرتی تایبەت بە یەكخستنی پلە بۆ هەموو فەرمانبەران و، لەبەرچاوگرتنی ئەو راسپاردانەی لەوبارەیەوە بەرزكراونەتەوە. 

🔹كەمكردنەوەی تەرخانكراوی تایبەت بە (ئیفاد)ی فەرمانبەرانی دەوڵەت بەرێژەی 90%و قەدەغەكردنی مەگەر بە مەرج و بە ڕەزامەندی وەزیر. 
🔹كەمكردنەوەی رێژەی سەرپەرەشتی و چاودێری پرۆژە نوێیەكان، هەروەها دانان و كاراكردنی پرۆگرامێكی هاوردەی نیشتمانی كە تەنیا كاڵا بنەڕەتییەكان لەخۆبگرێت. 

🔹بەرزكردنەوەی راسپاردە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ چاوخشاندنەوە بە پاڵپشتی بەرهەمی گەنم، بەشێوەیەك كە زامنی پاڵپشتی حكومەت بكات بەرێژەی (170%)ی نرخی بۆرسەی جیهانیی.

🔹وەزیری بازرگانی راسپێردرا بە چاوخشاندنەوە بە كۆبۆنی خۆراك و چاكسازیكردن تێیدا، ئاڕاستەكردنی بۆ ئەو كەسانەی كە بەڕاستی شایستەن لە چینە لاوازەكانی كۆمەڵگا. 
🔹لیژنەی وزاری پێكهێنراو بەگوێرەی بڕیاری (550) ئەنجومەنی وەزیران، راسپێردرا بەمەبەستی چاوخشاندنەوە بە ئەژماركردنی داهاتە نانەوتییەكان لە هەرێمی كوردستان عێراق بە هەماهەنگیی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە لەئێستادا وەكو بڕە پارەیەكەی دیاریكراو دەخرێتە حسابی وەزارەتی دارایی.

🔹بەهێزكردنی كاركردن بە سیستەمی ئاگاداركردنەوەی پێشوەختە لە دەستەی گومرگەكان بە هەماهەنگیی لەگەڵ بانكی ناوەندیی عێراق و پەرەپێدانی كۆكردنەوەی پارەی كارەباو چاوخشاندنەوە بە پێناسی ئێستاو پشتبەستن بە وەرگرتنی ئۆتۆماتیكی لە هەموو كەرتەكان؛ بەتایبەتیش كۆكردنەوەی پارەی كارەباو شارەوانی بەغدادو شارەوانییەكان لەسەرتاسەری وڵات، كە دەبێت پارەدان تەنیا بەشێوەی ئەلیكترۆنی بێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار