لە چەند رۆژی داهاتوو پرۆسەی یەکگرتن لەنێوان هەسەدە و دیمەشق رادەگەیەنرێت

2 كاتژمێر لەمەوپێش



سەرچاوەیەکی حكومی سوریا رایگەیاندووە: هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی کاتیی سوریا لەسەر پرۆسەی یەكگرتن گەیشتوونەتە رێککەوتن.

ئەو سەرچاوەیە كە بۆ ماڵپەڕی (963) قسەیكردووە، ئاماژەی بەوەكردووە: لە چەند رۆژی داهاتوودا میکانیزمی رێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی کاتیی رادەگەیەنرێت.

رۆژی شەممەی رابردوو، ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموكرات جەختیكرد: رێککەوتنی (10)ی ئازار کە لەگەڵ حکومەتی کاتیی واژۆ کراوە، بناغەی سوریایەکی نوێیە.

عەبدی لە وتارێکدا لە میانی ئاهەنگی دەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات لە شاری حەسەکە راشیگەیاند: بڕگەكانی رێککەوتنی مانگی ئازار مێژوویین و بنەمای سوریایەکی بەهێز پێکدەهێنن، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی هەرێمیش پشتیوانی ئەم رێککەوتنە دەکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار