پەروێز موشەرەف، سەرۆکی پێشوی پاکستان لە دووبەی کۆچی دوایی کرد

یەک ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
 بەپێی بەیاننامەیەکی سوپای پاکستان، جەنەڕاڵ پەروێز موشەڕەف، سەرۆکی پێشووی پاکستان، دوای نەخۆشییەکی درێژخایەن لە تەمەنی ٧٩  ساڵیدا لە نەخۆشخانەی ئەمریکی دوبەی، لە دوبەی کۆچی دوایی کرد.
لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ  بەرپرسانی باڵای سەربازی "سەرەخۆشی لە دڵەوە"یان سەبارەت بە "کۆچی دوایی  ژەنەڕاڵ پەروێز مشەڕەف" دەربڕی.

پەروێز موشەڕەف، ئەو ژەنەراڵە چوار ئەستێرەیەی پاکستان بوو  کە بۆ ماوەی نزیکەی دە ساڵ حوکمڕانی پاکستانی کرد، دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٩٩ بە کودەتایەک  دەستی بەسەر دەسەڵاتدا گرت، دوای ساڵانێک مانەوە بەنەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
هاوکات لە ساڵی ٢٠١٣ دا دادگای پاکستان بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ پەروێز شەریف دەرکرد، ئەوەش بەتۆمەتی خیانەتی مەزن ودەستکاریکردنی دەستوری پاکستان.

پەروێز موشەرەف لەساڵی ٢٠٠٧یشدا بەهۆی لەکارخستنی دەستور و ڕاگەیاندنی باری نائاسایی ، بۆیە هۆکاری ئەوەی لەساڵی ٢٠٠٨ دا لەژێر فشاری پارتی گەلی پاکستان ویەکێتی موسڵمانان دەست لەکاربکێشێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار