دەمیرتاش بۆ ئەردۆغان: بەرپرسیاری مردنی هەزاران کەسیت ، هیچ شەرم ناکەیتەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



سەلاحەدین دەمیرتاش رایگەیاند، ئەردۆغان مافی ئەوەی نییە، جارێکی دیکە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا کاندید بکاتەوە و وتی، "ئەردۆغان تۆ بەرپرسیاری مردنی هەزاران کەسی، شەرم ناکەیتەوە؟
سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە شەش ساڵە لە زینداندایە، تویتێکی بڵاوکردەوە و لە تویتەکەیدا رەخنەی توندی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) گرت کە دەیەوێت جارێکی دیکە و بۆ سێیەم جار، خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا کاندید بکاتەوە.
دەمیرتاش لە تویتەکەیدا نووسیویەتی، " ئەردۆغان هێشتا زووە، دەست لە سیاسەت هەڵبگرە ، با وڵات هەناسەیەک بدات. بەڵام ئەگەر هەر دەڵێی کە مافی خۆتە بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەی، کێشە نییە، ئێمە مافەکەت پێدەدەین!.
دەمیرتاش لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێت، " ئەردۆغان مافی ئەوەت نییە خۆت کاندید بکەیت، تو بەرپرسیاری کوشتنی هەزاران کەسی، هیچ جێگەیەک لێرە نەماوە. بەم هەموو رەتکردنەوانەت، ناتوانیت جارێکی دیکە ببیتە کاندید."
سەلاحەدین دەمیرتاش، بەهۆی ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی پێشووتری سەرۆکایەتیدا، بە ئەردۆغانی وتبوو، 'رێگە نادەین ببیتە سەرۆککۆمار'. رووبەرووی هێرشی توندی ئەردۆغان ببووە و بەگوێرەی بۆچوونی چاودێرانی سیاسی، یەکێک لە هۆکارەکانی دەستگیرکردنیشتی ئەو رستەیە بووە کە لەدژی ئەردۆغان بەکاری هێنابوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار