وەزارەتی دارایی: لەکۆی 10819 کەس دەرکەوت 4189 کەسیان دوو مووچەیان وەرگرتووە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتى دارایی و ئابوری حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، دۆسیەی چوار ههزار و 189 فەرمانبەرو خانەنشین ڕەوانەی دیوانی چاودێری دارایی دەکات کە بەشێوەی نایاسایی دو موچەیان هەبوە.
وەزارەتى دارایی و ئابوری حكومهتی ههرێمی كوردستان ئهمڕۆ یهكشهممه له رونكردنهویههكدا بڵاویكردهوه، "بەپێی بڕیاری کۆتایی لیژنەی وردبینی و لێکۆڵینەوەی تایبەت بەلیستی فەرمانبەران و خانەنشینان کە ژمارەیان ( 10819) موچەخۆر بو، لە سیستەمی بایۆمەتری دووجار یان زیاتر تۆمارکراون".
مووچەکانیان بەم جۆرە بووە:
- هەزار و 973 کەس بە نایاسایی دوو مووچەی خانەنشینیان وەرگرتووە.
- هەزار و 849 کەس بە نایاسایی دوو مووچەی فەرمانبەری و خانەنشینیان وەرگرتووە.
- 367 کەس بە نایاسایی دوو مووچەی فەرمانبەریان وەرگرتووە.
وەزارەتی دارایی و ئابوری دهڵێت، دۆسیەی سەرجەم ئەو موچە خۆرە نایاساییانە بە داتاو زانیاری تەواو ئاڕاستەی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان دەکات تا لە ڕێگای دەستەکانیانەوە وردبینی لە ڕێکارەکانی بڕین و گێڕانەوەی ئەو بڕە موچانە بکەن کەلە دوای 1ی 7ی 2020 بەدواوە بە نایاسایی وەرگیراوە، پێویستە بەزوترین کات لێیان وەربگیرێتەوەو بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی.
هاوکات راگەیاندنی وەزارەتەکەش دەڵێت: "ئەمە قۆناخی یەکەمە و وەزارەت بەردەوام دەبێت لە جیاکردنەوەی ناوی ئەو کەسانەی بە نایاسایی دوو مووچەیان هەیە."