ئیسرائیل دوای راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست: شه‌ڕ كۆتایی نه‌هاتوه‌

12 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئه‌ڤیچای ئه‌درایی، وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل ئه‌مڕۆ هه‌ینی په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی دانیشتوانی كه‌رتی غه‌ززه‌ كرد و ڕایگه‌یاند، هێشتا شه‌ڕ كۆتایی نه‌هاتوه‌، جێبه‌جێكردنی ئاگربه‌ست بۆ مه‌به‌ستی مرۆیی به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی دێت.

دەشڵێت، ناوچه‌ی باكوری كه‌رتی غه‌ززه‌ ناوچه‌یه‌كی شه‌ڕی مه‌ترسیداره‌ و جوڵه‌ به‌ده‌وریدا قه‌ده‌غه‌یه‌، بۆ سه‌لامه‌تیتان ده‌بێت له‌ ناوچه‌ی مرۆیی له‌ باشوری ستریپ بمێننه‌وه‌.

سەبارەت بە گەڕانەوەی بەشێکی ئاوارەکان بۆ کەرتی باکوری غەززە وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل دەڵێت، "ته‌نیا هاتووچۆ بۆ چوونه‌ باشووری غه‌ززه‌ رێگه‌پێدراوه‌، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ باكوور رێگه‌پێدراو نییه‌.

ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 24ـی تشرینی دووه‌می 2023) ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس ده‌ستیپێكرد و بڕیاره‌ چوار رۆژ بخایه‌نێت.

ئەم ئاگربەستە کاتییە  رۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ به‌ نێوه‌ندگیری میسر و قه‌ته‌ر و ئه‌مریكا، به‌مه‌به‌ستی ئاڵوگۆڕی دیل و ده‌ستبه‌سه‌ركراوان له‌ نێوان هه‌ردولا و هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی یارمه‌تییه‌ مرۆییه‌كان بۆ ناو كه‌رتی غه‌ززه‌ ئه‌نجامدرا، هاوکات چونەژورەوەی بارهەڵگرەکانی هاوکارییە مرۆییەکان دەستیان بە چوونە ژورەوە کردووە بۆ ناو ئە کەرتە.

دوێنێ پێنجشەممەش نووسینگەی راگەیاندنی حکومی لە غەززە ئاشکراشی كرد، ژمارەی کوژراوان لە کەرتی غەززە، به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل گەیشتە 14 هەزار و 854 کەس، هەروەها لە نێو کوژراوەکاندا شەش هەزار و 150 منداڵ و چوار هەزاریش ئافرەتن.

نووسینگەی راگەیاندنی حکومی لە غەززە ئاماژەی به‌وه‌ش كردبوو، ژمارەی بریندارەکان بۆ زیاتر لە 36 هەزار کەس بەرزبووەوە، کە سێ بەشیان ژن و منداڵن و، زیاتر لە حەوت هەزار کەس بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بێ سەروشوێنن

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار