zhyr

گە*ری*لا تیڤی دیمەنی ئۆپەراسیۆنێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا ١٨ سەربازی تورکیا کوژراون

10 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

گەریلا تیڤی بەشی دووەمی دیمەنی ئۆپەراسیۆنی شەهید لەیلا سۆرخوینی بڵاوکردەوە، کە لەلایەن گەریلاکانەوە لە مەتینا ئەنجام درا و تێیدا ١٨ سەربازی تورکیا کوژران

ناوەندی ڕاگەیاندن چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لە بارەی ئەنجام و دەستکەوتەکانی ئەو ئۆپەراسیۆنەوە ڕایگەیاند،" ٢٦ـی تشرینی دووەم لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای چارچەل لە دژی داگیرکەران چالاکییەکی شۆرشگێڕیی لە ژێر ناوی شەهید لەیلا سۆرخوین ئەنجام درا، هێزەکانمان لە پێنج لاوە لە داگیرکەرانیان دەدا، بە نارنجۆک و چەکی تاکە کەسی لە داگیرکەران درا، هێزەکانمان چوونە سەر تەرمی ١٢ داگیرکەر کە هەموویان سزا دراون."

هەروەها ئەوەش ڕاگەیاندراوە، "ئەو هێزانەی کە دەیانویست بە هانای داگیرکەرانەوە بێن، لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج، کەوتنە تەڵەوە و بە شێوەیەکی کاریگەر لێیان درا، لەوێش شەش داگیرکەری تر سزادراون، لە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید لەیلا ئامەد سۆرخویندا بە گشتیی ١٨ داگیرکەر سزادران."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار