قسەكانی پزشکیان-یش رادیۆ دەرچوو
13 كاتژمێر لەمەوپێش
په‌یامه دژ به‌یه‌كه‌كانى سه‌رۆك كۆمارى ئێران له دوو رۆژى یه‌ك به‌دواى یه‌كدا لێكدانه‌وه و پرسیارى به‌دواى خۆیدا هێنا، شاره‌زایان پێیانوایه په‌یامه‌كان نیشانى دووبه‌ره‌كیی روونى بڕیار و بۆچوونه‌كانه له هه‌ره‌مى ده‌سه‌ڵاتى تاران‌دا.
مەسعود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران رۆژى شه‌ممه 7ى ئازار رایگەیاند، داوای لێبوردن لە وڵاتانی دراوسێ دەكەم، کە لە لایەن ئێرانەوە هێرشیان کراوەتە سەر، ئەوان برای ئێمەن و دەبێت پێکەوە لە ناوچەکەدا ئاشتی و ئارامی بپارێزین و لەمەودوا نابێت هێزە چەکدارەکانمان هێرش بکەنە سەر وڵاتانی دراوسێ یان مووشەکیان تێبگرن.
ته‌نها رۆژێك دواى ئه‌و په‌یامه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 8ى ئازار پزشكیان وتی، قسەكانی دوێنێم شێوێندراون و دوژمن تێگەیشتنێکی هەڵەی بۆ قسەکانم هەبووە.
وتیشى، "ئەوان دەیانەوێت ئێمە لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی لە جەنگدا بین و دووبەرەکیمان تێبکەوێت، ئامانجی ئێمە و رێبەری باڵا هەمیشە ئەوە بووە، لەگەڵ دراوسێکانمان برا بین، بەڵام لە هەر وڵاتێکەوە هێرش بکرێتە سەر خاکمان، ناچارین وەڵام بدەینەوە".
به‌پێى وته‌ى شاره‌زایان ناتەبایی قسەكانی پزشكیان گوزارشتە لە پەرتەوازەیی و پچڕانی پەیوەندی نێوان باڵی سیاسی و سەربازی ئێران، جگە لەوەش ئاماژەیە بۆ بوونی چەندین لایەنی جیاواز كە لە دوای كوشتنی عەلی خامنەیی دەیانەوێت هەژموونی دەسەڵاتی خۆیان بسەپێنن.
هه‌ندێكى دیكه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه باڵی سەربازی كۆنتڕۆڵی تەواوی جومگەكانی دەسەڵاتی كردووە و پزشکیان ناچاركراوه راستكردنه‌وه بۆ په‌یامه‌كه‌ى بكات و، لێپرسراوانی باڵای سوپای پاسداران-یش به سه‌رله‌نوێ هێرش كردنه‌سه‌ر وڵاتانى دراوسێ په‌یامه‌كه‌ى رۆژى شه‌ممه‌یان پوچه‌ڵكرده‌وه.
به‌پێى ئاژانسی رۆیتەرز، گرژی و ئاڵۆزییەکان لە نێوان کەسایەتییە باڵاكانی ئێران له‌دواى هێرشه‌كانى ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته و كوشتنى ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و فه‌رمانده‌ى باڵا زۆر بەروونی بەدیدەكرێت.
ئاژانسه‌كه له زارى سەرچاوەیەكی باڵاى ئێرانیشه‌وه راگەیاند، لێدوانەکانی پزشکیان زۆرێک لە فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسدارانی تووڕە کردووە.
به‌مه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت له غیابی خامنەیی، ئەگەرێكی زۆرە ناكۆكی و ئاڵۆزی سەرهەڵبدات، بەتایبەت ئێستا كە فشارێكی زۆری سیاسی و سەربازی لەسەر تاران هەیە.
