دۆناڵد ترەمپ: ئەمڕۆ لێدانێکی زۆر توند لە ئێران دەدرێت 

2 كاتژمێر لەمەوپێش



دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە لێدوانێکی نوێ و تونددا دەربارەی دۆخی ناوچەکە ڕایگەیاند، کە ئێران لە ئێستادا لە دۆخێکی خراپدایە و بە ناچاری داوای لێبوردنی لە وڵاتانی دراوسێی کردووە.

ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە تاران بەڵێنی داوە چیتر هێرش نەکاتە سەر دراوسێکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام جەختی کردەوە کە "ئەم بەڵێنەی ئێران تەنها لەبەر ترسی بووە لە هێرشە بەردەوامەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانیان."

لە بەشێکی تری قسەکانیدا، ترەمپ باسی لەوە کرد کە ئێرانییەکان پێشتر پڕۆژەی فراوانخوازییان هەبووە و هەوڵی کۆنترۆڵکردن و حوکمکردنی تەواوی ناوچەکەیان دەدا، بەڵام ئێستا ئەو خەونەیان لەبارچووە.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، ترەمپ هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆی ئاراستەی تاران کرد و وتی: "ئەمڕۆ گورزێکی زۆر توند و تاقەتپڕوکێن لە ئێران دەوەشێنین."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار