جێگرى سەرۆکى ئەمریکا: ترەمپ ئارام نابێت، تا دڵنیا نەبێت کە ئێران چەکى ئەتۆمى نەماوە
3 كاتژمێر لەمەوپێش
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، دۆناڵد ترەمپ ئارام نابێتەوە، تاوەکو گەرەنتى ئەوە نەکات، ئێران بۆ هەتاهەتایى چەکى نەماوە.
جێگری سەرۆکی ئەمریکا بە کەناڵى فوکس نیوزى راگەیاندووە، ئەمریکا دەتوانێت بۆ ماوەیەکی کورت یان ماوەیەکی زۆر درێژە بەردەوامبێت لە جەنگ دژی ئێران.
جەی دی ڤانس، ئاماژەى بەوەشداوە، وێرانکردنى دامەزراوەی فۆردۆ ئامانجی کۆتایی نییە، بەڵکو ئامانجی سەرەکى داماڵینى چەکى ئەتۆمی ئێرانە بۆ هەتاهەتایى.
سەبارەت بە داهاتووى ئێرانیش جێگری سەرۆکی ئەمریکا وتى، واشنتن کەسێکی دەوێت دەسەڵات لە ئێراندا بگرێتە دەست، کە ئامادەبێت لەگەڵ ئەمریکا کاربکات .
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا جەختى کردەوە، ئامانجی ئێمه ڕێگرتنه له وەى ئێران بۆمبى ئەتۆمى دروست بکات، به بێ گوێدانه ئەوەی چی بەسەر ڕژێمی ئێران دێت.
بابهتی پهیوهندیدار
