فەرەنسا: دەبێت ئێران هێرشەکانی بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە ڕابگرێت
2 كاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایدەگەیێنێت، ڕژێمی ئێران بەرپرسیارەتیی پەرەسەندنەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەئەستۆ دەگرێت و دەبێت هێرشەکانی بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە رابگرێت و ئامادەیی خۆشی بۆ هاوکارییکردنی وڵاتانی کەنداو دەربڕی.
شەڕ و ئاڵۆزیییەکانی نێوان ئیسرائیل، ئەمریکا و ئێران پێی نایە ڕۆژی سێیەم، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چووەتە نێو قۆناغێکی نوێی پڕ لە ناسەقامگیری و وڵاتانی جیهانیش لەبارەی دۆخەکەوە نیگەرانیی خۆیان دەردەبڕن.
ژان نوئێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "دەبێت بە زووترین کات کۆتایی بە پەرەسەندنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێت، ئێمە لە هیچ هێرشێك ئاگادار نەکراوینەتەوە و بەشدارییمان لە هیچ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی نەکردووە."
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، دەڵێت: دەبێت ئێران هێرشەکانی بۆ سەرناوچەکە ڕابگرێت، ڕژێمی ئێران بەرپرسیارەتیی پەرەسەندنەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەئەستۆ دەگرێت.
فەرەنسا ئامادەیە بۆ بەشداری و بەرگریکردن لە وڵاتانی کەنداو و ئوردن.
هاوبەشەکانمان لە ناوچەکە کراونەتە ئامانج، داوا دەکەین گرژی و ئاڵۆزییەکان کەمبکرێنەوە.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕەکە، ئیدانەی هێرشەکانی ئێرانی کرد و بەبێ بنەما وەسفی کرد.
