ئێران هێرشى مووشەکى دەکاتە سەر هێزەکانى بەریتانیا
3 كاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری بەرگری بەریتانیا دەڵێت، بنکە سەربازییەکانمان لە قوبرس لەلایەن دوو مووشەکی ئێرانییەوە کراوەنەتە ئامانج.
جۆن هێلی، وەزیری بەرگری بەریتانیا رایگەیاند، دوو مووشەکی ئێران روەو قوبرس ئاڕاست کراون، هەزاران سەربازی بەریتانی لەو بنکەیە جێگیر کراون.
وەزیری بەرگری بەریتانیا ئاماژەی بەوەشدا، وڵاتەکەی هەموو ئامادەکارییەکی سەربازی کردووە، سیستمی بەرگریان لە ناوچەکە بەهێز کردووە، داواش لە تاران دەکات بگەڕێتەوە بۆ دانوستان.
ئەم هێرشەی ئێران لە کاتێکدایە، رۆژی شەممە 28ی شوباتی 2026، کیەر ستامەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکەی " لە ئاسمان بوون وەک بەشێک لە ئۆپەراسیۆنی بەرگریی هاوبەش لە ناوچەکە" لە دژی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران ئۆپەراسیۆنیان کردووە.
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا راشیگەیاندووە، ئەوە "بۆ پاراستنی گەلەکەمان، بەرژەوەندییەکانمان و هاوپەیمانەکانمان"ـە.
