پەرلەمانی دانیمارک سوتاندن و سوکایەتی کردن بە قورئان قەدەغە دەکات

8 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

پەرلەمانی دانیمارک پرۆژەیاسایەکی پەسەندکرد کە سووتاندنی قورئانی پیرۆز قەدەغە دەکات و هەر کەسێک ئەو کارە بکات سزا دەدرێت بە زیندانی بۆ ماوەیەکی دیاریکراو یاخود بە پێبژاردن.

پرۆژەیاساکە بە دەنگی 94 پەرلەمانتار پەسەندکرا و 77 پەرلرمانتاریش دژی دەنگیاندا.

بەپێی پرۆژەیاسایەکە هەرکەسێک لە شوێنە گشتییەکاندا دەقە ئایینییەکان بسوتێنێت، بیدرێنێت، یان سوکایەتی پێ بکات ئەوا بۆ ماوەی ساڵیک یان دوو ساڵ سزا دەدرێت یاخود بە پێبژاردن سزا دەدرێت.

لەماوەی رابردوودا دانیمارک و سوید رووبەرووی زینجیرەیەک لە خۆپیشاندان بوونەوە دژی ئەوەی کە رێیاندەدا بە چالاکوانانی دژە-ئیسلام کە قورئان بسوتێنن و سوکایەتی بە دەقەکانی بکەن، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە گرژی لەنێوان موسوڵمانان و هاوڵاتیانی ئەو وڵاتانە دروست ببێت و دانیمارک یەکەم هەنگاو بنێت بەرەو قەدەغەکردنی ئەو کردەوەیە. 

پەیێی هەواڵی چەند میدیایەکی جیهانی سویدیش بیر لەوە دەکاتەوە کە سوتاندن و بێرێزیکردن بە قورئان قەدەغە بکات بەتایبەتی دوای ئەوەی کە کارەکانی سەلوان مۆمیکا چەندین موسوڵمانی لە وڵاتەکە تووڕە کردووە کە دەیەها جار قورئانی سوتاند و سوکایەتی پێکرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار