وەزیری دارایی هەرێم: بۆ ناردنی 618 ملیارەكە لەسەر هێڵین
10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاند داتاو زانیارییەكانمان پێشكەشی حكومەتی عێراق كردوە رۆژانە لەگەڵ وەزیرو نوێنەرانمان بۆ چاودێریكردنی رێكارەكانی ناردنی 618 ملیارەكە لەسەر هێڵین.
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمیدیای نزیك لەپارتی وتوە "حكومەتی هەرێم هەموو رێكارێكی ناردنی مووچەی جێبەجێكردوەو داتاو زانیارییەكانی پێشكەشی حكومەتی فیدراڵ كردوە".
لەبارەی ناردنی 618 ملیار دینارەكەش، ئەوەی خستوەتەڕوو "رۆژانە لەگەڵ وەزیرو نوێنەرانمان بۆ چاودێریكردنی رێكارەكانی ناردنی 618 ملیارەكە لەسەر هێڵین، چاوەڕێش دەكەین لەم چەند رۆژەدا ئەنجامی هەبێت".
وەزیری دارایی هەرێم دەشڵێت "لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی لەسەر هەمواردكردنەوەی یاسایی بودجە رێككەوتووین".
بابهتی پهیوهندیدار