zhyr

ئەمریکا چەند کەس و کۆمپانیای بە هۆی هاوکاری کردنیان لەگەڵ سوپای پاسداران و حووسییەکان خستە لیستی گەمارۆکانەوە

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 نووسینگەی کۆنتڕۆڵی سەرمایە دەرەکییەکان (OFAC)لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رۆژی دووشەممە 10ی حوزەیران 4 کەس لەوانە دوو کەشتیوان ، 2 کەشتی، 4 کۆمپانیای لە وڵاتە جیاوازەکان بە هۆکاری یارمەتی گەیاندن بە حووسییەکان، هێزەکانی قودسی سوپای پاسداران، حیزبوڵڵای لوبنان، خستۆتە لیستی گەمارۆکانەوە، کە دەستیان بووە لە بازرگانی و گواستنەوەی نایاسایی نەوت و کاڵاکانیتر.

برایان نێلسۆن، جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بۆ کاروباری تیرۆریسم و زانیاری ماڵی، بە ئاماژە بە هێرشە سەربازییەکانی حەوتووی رابردووی ئەمریکا بۆ سەر حووسییەکان، جەختی کردەوە لەوەی ئەمرێکا پێبەندە بەوەی بەر بە کارە تێکدەرانەکانی حووسییەکان بگرێت و توانای سەربازی حووسییەکان کەم بکاتەوە بۆ ئەوەی نەتوانن هێرش بکەنە سەر کەشتییە سەربازی و بازرگانییەکان لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن.

یەکێک لەو کەسانەی کەوتۆتە لیستی گەمارۆکانەوە کەسێکە بەناوی " سێندیپ سینگ چۆداری" کەشتیوانی کەشتی "لا پرێل"ە.

نووسینگەی کۆنتڕۆڵی سەرمایە دەرەکییەکانی ئەمریکا ئەڵێت، ئەم کەشتیوانە بە چالاکییەکانی پشتیوانی لە کۆمپانیای " سپێهر ئێنرژی جەهان نما پارس" کردووە لە ئێران.

ئەمریکا پێشتر ئەم کۆمپانیایەی خستبووە لیستی گەمارۆکانەوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە راگەیاندنەکەیدا ئەڵێت، ئەم کۆمپانیایە کارئاسانی کردووە بۆئەوەی پارەی بازرگانی نایاسایی نەوت بگاتە دەست " سەعید المجل" بەرپرسی بەشی ماڵی حووسیەکان و ئەمریکا پێشتر " سەعید الجمل"ی خستبووە لیستی گەمارۆکانەوە.

سوپای پاسداران و حووسییەکان لە لیستی ئەو رێکخراوانەدان کە لە لایەن ئەمریکاوە لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکاندان.

ئەمریکا ئەڵێت "سەعید الجمل" خاوەنی تۆڕێکی بازرگانی – ئابوورییە و بەرپرسی بەشی ئابووری حووسییەکانە و ئەم تۆڕە لە ئێرانەوە رێکخراوە.

نووسینگەی کۆنتڕۆڵی داراییە بیانییەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا (OFAC) رۆژی 26ی ئازاری 2024، شەش رێکخراوەو کەسێک و دوو پاپۆڕی نەوتهەڵگری خستە لیستی گەمارۆکانەوە کە پەیوەندیان لەگەڵ حووسییەکان بووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار