پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە هەرێمی كوردستان کۆتاییهات

7 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی تەموزی 2024، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان کۆتایی هات".

ئاماژە بەوەکراوە، تونراوە بڕی (685،974.940) هەزار تۆن وەربگیرێت بەم شێوەیە:

- بڕی (277,495.420) هەزار تۆن سلێمانی و هەڵەبجە.

- بڕی (222,159.760) هەزار تۆن هەولێر.

- بڕی (186,355.760) هەزار تۆن دهۆک.

بەپێی ئەو رێژەیە بێت کە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە لە سلێمانی و هەڵەبجە زۆرترین رێژەی گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار