نووسینی "بەهێواشی، پێشڕەوی بۆ پیادەیە" سڕایەوە

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی تورکیا نووسینی "بەهێواشی، پێشڕەوی بۆ پیادەیە" لەسەر شەقامەکان سڕایەوە.

نووسینی "بەهێواشی، پێشڕەوی بۆ پیادەیە" بە زمانی کوردی هەفتەی ڕابردوو لە چەند پارێزگایەکی باکووری کوردستان لە لایەن شارەوانیەکانی دەم پارتییەوە لەسەر شەقامەکان نووسرابوو، بەڵام دوای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژێک لە نووسینەکە لەسەر شەقامەکان سڕایەوە.

ڕۆژنامەی ئەڤرەسەلی تورکیش لەم بارەیەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت: بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی تورکیا نووسینەکە سڕایەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار