zhyr

کامالا هاریس: ئەمریکا وەک هاوڕێیەکی ستراتیجی و مێژوویی سەیری ئیسرائیل دەکات و پارێزگاریشی لێدەکات

یەک هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا ڕایگەیاند، نابێت ڕووداوی هێرشەکەی سەر ئیسرائیل لە 7ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو لەیاد بکرێت و ڕێگەش نادەن هەرگیز دووبارە ببێتەوە.

کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا و هاوژینەکەی لەساڵیادی هێرشەکەی حەماس بۆسەر ئیسرائیل لە واشنتن وەک ڕێزلێنان بۆ گیانی قوربانییانی ئەو ڕووداوە نەمامی یادەوەرییان ڕوواند و بەڵێنیدا هەرگیز کۆڵنەدات لەهەوڵەکانی بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی دۆخەکە و گێڕانەوەی بارمتەکان.

دەشڵێت، لەوپێناوەشدا دەبێت کاربکەن بۆ کەمکردنەوەی ئازاری فەڵەستینییەکان و هاوڵاتییانی سیڤیلی غەززە کە لە ئازارێکی زۆردان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار