چەکدارانی سووریا خێزانی ئەفسەرانی پێشوو دەردەکەن
3 ڕۆژ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- ناوچەی موادامیات ئەلشام دەیان بینای نیشتەجێبوونی تێدایە و سەدان کەسی لە خۆگرتووە.
-ناوچەکە یەکێکە لەو ناوچانەی کە تەرخان کرابوون بۆ ئەفسەرە سەربازییەکانی بەشار ئەسەد.
- بەڵام ئێستا لەلایەن چەکدارەکانی گروپی ئیسلامی دەستەی تەحریر ئەلشام بە بۆیە لەسەر دەروازەی بیناکان نوسراوە.
چەکدارانی سووریا لە دیمەشق خێزانی ئەفسەرانی پێشوو دەردەکەن و خێزانی خۆیان دەبەنە ناو ماڵەکانیان.
دەنگی ئەمریکا بڵاویکردەوە ناوچەی موادامیات ئەلشام دەیان بینای نیشتەجێبوونی تێدایە و سەدان کەسی لە خۆگرتووە، ناوچەکە یەکێکە لەو ناوچانەی کە تەرخان کرابوون بۆ ئەفسەرە سەربازییەکانی بەشار ئەسەد.
بەڵام ئێستا لەلایەن چەکدارەکانی گروپی ئیسلامی دەستەی تەحریر ئەلشام بە بۆیە لەسەر دەروازەی بیناکان نوسراوە، وەکو ئەوەی کە نیشانە بکرێن بۆ چەکدارەکانی خۆیان ئەوەش دوای دەرکردنی خێزانی ئەو ئەفسەرانە لە ماڵەکانیان.