نوخشە ناسیح: داوام نەکردووە بکرێمە پارێزگارى هەڵەبجە

10 كاتژمێر لەمەوپێش




بە گوێرەی بڕیاری نوێى یاساى خانەنشینى، سبەینێ هەینى، 31ی مانگی 1 هەریەک لە ئازاد تۆفیق پارێزگار و شاهین حەمەڕەزا جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بەهۆی تەمەنەکانیانەوە خانەنشین دەبن و دەسەڵاتەکانیان کۆتایی دێت.
نوخشە ناسیح کە ئێستا وەک قائیمقامى ناوەندى قەزاى هەڵەبجە دەوامدەکات، دەڵێت: تا ئەمڕۆ بەنوسراوى فەرمى هیچ داوایەکم بۆ نەهاتووە کە وەک پارێزگارى بەوەکالەت یا هەمیشەیی هەڵەبجە دەستبەکاربم، خۆشم هیچ داوایەکى لەوجۆرەم نەکردووە.

ئەو وتیشى: بەڵام ئەگەر وەزارەتى ناوخۆو نوسینگەى جێگرى سەرۆکى حکومەت لەپێناو ڕاییکردنى ئیش و کارى خەڵکى ئەو پۆستە وەربگرم ئامادەم.
قائیمقامەکەى هەڵەبجە ئەوەشى خستەڕوو ئەوەى هەیەو باسدەکرێت تەنها لەناو خەڵک و سۆشیال میدیایە، هیچ شتێکى فەرمى لەسەر پۆستى پارێزگارى هەڵەبجە یەکلایی نەبوەتەوە، نوخشە ناسیح وتیشى: بەڵام  پێمخۆشە خانمێک ئەو پۆستە وەربگرێت و ببێتە یەکەم ژنە پارێزگار لە کوردستان و عێراقیش.

حکومەتی خۆجێی پارێزگای هەڵەبجە پێکدێت لە هەریەک لە ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە لە پشکی یەکیتی و شاهین حەمەڕەزا جێگری پارێزگار بۆ کاروباری کارگێڕی لە پشکی گۆڕان و کاوە عەلی جێگری پارێزگاربۆ کاروباری هونەری لە پشکی یەگرتوو، لە ئێستادا کاوە عەلی بەهۆی دەرچوونی وەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان دەستبەرداری پۆستی جێگری پارێزگاربووە. پارێزگار و جێگرەکەش خانەنشین بوون.

تیمی هاوبەشی وردبینی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و هەرێم لە ڕۆژی 17 مانگی دەی 2023 تایبەت بە ئەنجامدانی چاودێری وردبینی، ژمارەی فەرمانبەران و خانەنشینی و سودمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی هەرێم بڕیاردرا تەمەنی خانەنشینی لە 63 ساڵییەوە کەمبکرێتەوە بۆ 60 ساڵ، ئەمەش پاڵپشت بە یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە 9ی هەموارکراو پاڵپشت بە بڕیاری دادگای فیدراڵ.
ڕۆژی 15ی مانگی یەکی 2025 ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان نوسراوێکی لەبارەی تەمەنی خانەنشیبوونی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و پابەندن بوونی بە بڕیارەکەی داگای فیدڕاڵی لەسەر کەمکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی ڕاگەیاند.

ئەو فەرمانبەرانەی کە خانەنشین دەکرێن، بە پێی ڕێنماییەکان لە بەرواری خانەنشین بوونی ناتوانێت هیچ مامەڵەیەکی یاسایی ئەنجام بدات و مانەوەی پێچەوانەی یاسایە.
ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پارێزگار و جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە گوێرەی یاساکە خانەنشین دەبن و تا 31ی مانگی 1 ی 2024 پێویستە لە ئەرکەکانمان بەردەوامبین، بەڵام من وەک پارێزگار پێم وتراوە کە بەردەوامبم لە ئەرکەکەم تا پارێزگارێکی دیکە دەستبەکار دەبێت."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار