ڕۆژنامەنوسەکان چۆن دەکوژرێن؟

10 كاتژمێر لەمەوپێش



ن/ حەمەسەعی باپیر

(جەمال قاشوگچی)وێنەیەکی ڕونی کوشتنی ڕۆژنامەنوسەکانە ، بە ڕویەکی گەورەو دیوە جیهانگیری یەکەیەوە..
ئێمە لەوێنە بچوکو ناوەندیەکەیەوە دەست پێ دەکەین..
وێنە بچوکەکەی..
ـــــــــــــــــــــــــ

ئاغا ....
......دەمهەراش
 ........چەورە..........
دەمهەراش..

 لە(ئاغادێ) دا ،کەسانی زمان درێژو دەمهەراش هەبون و لە قەبارەی خۆیان زیاتردەرۆیشتن.  نهێنی یان نەدەپاراست و کاری خوارو خێچی ئاغایان لە  بەرمزگەوت و سەرڕیگەو سەرجۆگەوهەموشوێن جێگەو کوڕو کۆمەڵێکدا باس دەکرد، باس وبابەتەکانیان دەبون بە هۆی یاخی بونی مسکێن و ڕەنجبەرو جوتیارەکانی ئاغا و سەرئێشەیان بۆئاغا دەنایەوە ..
چەورە..

ــــــمـــــ
ئەوکەسانەبون بەدەوری ئاغاوە، لەکەسانی لاتو پوت و کەچەپیاو ، یان تەمەڵ و بێ کار،ئاغا کردبونی بەشت ، خەنجەرو تفەنگ و بەرگ وکڵاش و ئەسپ و ماینی دابونێ و ژنی بۆ هێنابون و ماڵی بۆپێکهێنابون و ئاغا وەلی نیعمەتیان بو ،بەرامبەر بەوەی لەدەوری ئاغابن ولەخزمەتی دیوەخان و ماڵو موڵک و دێبەری دابن ..

  هەرمسکێن وجوتیارێک موڵکانەی نەدابایەو یان بێگارو سۆخرەی بۆ ئاغانەکردایە و  کچی بەبێ فەرمانی ئاغا بدایە بەشو..
 بەم چەورە چڵیتانە لە دێ دەریدەکردن ویان لەحاڵی باشتردا  ئەمانە دەیانگێرانەوە بۆبندەستی و ملکەچی کردنی ئاغا ..
ئاغا..

ــــــمـــــ
ئاغاش لەدیوەخان و مەجلیسی خۆی دا بەکەسی بەخشندەو پیاوی بەڵێن و خاوەنی ئەخلاق وئەدەب و جوانی دەکەوتە ڕو ..وادەژمێررا هەرچی چاکەوئارامی و خێری دێ ودێنشینە لای ئاغاوە سەرچاوەی گرتووە ..

دوەخان..
ـــــــــمــــــــ
شوێنی کۆڕوقسەوباسی خۆشی و ناخۆشی و بڕیاری ئاغا بو..
 ئاغا دوجۆر کۆڕی هەبو 

١/کوڕێکیان گشتی و قەرەباڵغ ..
٢/ئەوەی تریان کۆڕی تایبەت و تەنها ونزیک و گزیر وسەرکارو چەورەی ئاغای لێ دەمایەوە..

 ـ لە(کۆڕی گشتی) باسی پیاوەتی و کاری چاک وئەرکانی دین و حیکمەت وجوامێری بابەتی پێکەنین و جوانی هونەرئەدەب و ئەخلاق ئەکرا..
ــ لە (کۆڕی  تایبەتی)ەکەدا بابەتی فەرمانی نهێنی و کاری هەڵسەنگاندن و کەس وقسەی مەجلیسی گشتی باس ئەکرا ..

 لەوێدا بڕیاری ژین وبون و نەبونی هەموکەس و شتێک ئەدرا .
.ئاغا هەرگیزبەڕاستەو خۆ فەرمانی خراپی دەرنەئەکرد ، ئەگەر لەیەکێک پەست بوایە ڕاستەوخۆ بڕیاری لەناوبردنی نەئەدا بەڵکو تەنها باسی ئەو نارەحەتی وسەرئێشانەی خۆی دەکرد  کەلەڕەق یان دەمهەراشێکی دێ بۆی سازاندوە ..

 لەوێوە چەوەرەکانی ئاغا وەکو سەگی پاس گوێکانیان قوت ئەکردەوە ، دەگەڕان و دەکەوتنە سۆراغ ، چۆن جارێکی تر ئاغای خۆیان دڵخۆش کەنەوە..

چاوەڕوانی ئیشارەت و چاوداگرتنێک یان پێکەنینێکی زەردی ئاغا ئەکەن  ..تەنها لەوێدا ئاغا لە وان ئەچێت لەشەوکەت و ئەدەبی خۆی دێتە خوارەوە وکەڵبەی دەرئەکەوێت  ..
  لای ئەوان ئاغا لەباوک فەرزترە ..

 باوک بە نەبونی و بێ مشوری ئەوانی فرێداوەتە  چۆڵی ژیانەوە ..
  وەلێ ، ئەوە ئاغایە ژیانی جوان وخۆشی بەوان بەخشێوە ..

 کەسی چەورە، خۆی وباوکی هیچ وبێ مانان ، ئەگەر ئاغا مانای پێ نەبەخشینایە.
 چاکترین و خێراترین کارێ چەورە  ئەنجامی بدات ، لابردنی سەرچاوەی ناخۆشیەکانی ئاغەکەیەتی ..

هەرچەند ئاغا بە بەدەم وکەلیمە فەرمانی پێی نەدابێتن .. چەورە پاداشتی گەورەی ئاغا ئەوکاتانە وەر دەگرن کە بە غەمزەو ئیشارەت و چاوداگرتن کار جێ بەجێ بکەن..
کوشتنی ڕۆژنامەنوسەکان لە بنچینەدا لەسەر نۆرمی ئاغاو  چەورەکان بەڕیوە ئەچێت.

لەوێنە ناوەندیەکانی خۆمان وکوشتنی ڕۆژنامەنوسانی سۆران و سەردەشت وشێخ ستارو کاوەو ویداد دا مەرج نیە بەرپرسی گەورە ڕاستەوخۆ بکوژی ناردبێت بۆ کوشتنیان ، بەڵکو تەنها باسی سەرئێشەو نیگەرانیەکانی لای ئەو گەجەرو گوجەرانە  کردووە کە  چەکو ماڵ وئوتومبیل و ژنی بۆدابین کردون ..

 ئەوان بۆ ئافەرین وزەردەی ڕازی بونی وەلی نیعمەتەکانیان  سۆران و سەردەشت و شێخ ستاروکاوەو ویدادو زۆری تریش لەناو ماڵو  خێزانیان دا دورلە هەرسۆزێکی مرۆڤانە کوشتون..
 ئالسعودیەکان ، لەم وەختەدا  سەرئێشەو دەمهەراشی خاشوگچیان لەمەجلیس وکۆڕی تایبەت دالای چەورەکانی خۆیان بەیان کردووە ..
خۆیان گوتەنی : ( وبین لبیبی یکفی الاشارة)..

 تەنها نوماکردنێک بەسە هەموچڵیت وچەکلەکان لەسەر پیلانەکە یەک بکەون ،خاشوگچی دەمهەراش ، بێ کەس کوژو کەوڵ بکەن ..
کاتێکیش پێ یان ئەزانن و ئیش قۆڕ ئەبێت وکێشەکە گەورەئەکرێت ...

  ئاغا دەستی چەوری خۆی بەسەر ئەو چەکل چەورانە دا ئەسڕێت کە بەلۆچی ناوچەوانو غەمزەی چاو حاڵی کردون و ئاغا خۆی بەڵگەی هیچ گفت و کەلامێکی لێ نەبیسراوە ..
ئیتر(سەری گەورە )  لە پەپولە  خۆی بێ وەزەنگتر ئەخاتەرو (*)..

٢٠١٨/١٠/٢٠ستۆکهۆڵم / 
(*)
 https://aawsat.com/.../%D8%A7%D9%84%D8%B3%D8%B9%D9%88%D8...

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار