کورد دەبێ وریابێت لەهاو پەیمانیەتی فریودەرانە
14 كاتژمێر لەمەوپێش
فارس نەورۆڵی
هێرش بۆسەر کورد ڕووداوێکی تازەنیە بگرە بووەتە ڕۆشنبیری ئایدیۆلۆژی و ئاینی دەستەبژێری سیاسی نەتەوەی سەردەست وداگیرکەر لەناوچەکەدا، ئیتر لێرەوە ئاگایی داگیرکەر و داگیرکراو دەکەونە شەڕی بەردەوام. داگیرکەر لەپێناوی سڕینەوەی داگیرکراودا دەجەنگێ و داگیرکراو لەپێناوی شووناس و مانەوەدا دەجەنگێ، لەمێژوودا شەڕو هەوڵی جینۆسایدکردنی کورد نوێ نیە، سەدان نموونەی حەڵەبمان هەیە لە مێژوودا هەر جارەو بەناوێکەوە هەوڵی قڕکردنی کورد دراوە زۆربەی پەلامارو فەرمان و قڕکردنەکان لەژێر پەردەی ئایندا بووە.
هێرشەکەی ئەمجارەی سەرشاری حەڵەب بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکان ،دەبێت جگە لەویژدانی مرۆڤایەتی ویژدانی موسوڵمانی کورد تووشی شۆک بکات کاتێک داگیرکەران بەدەنگی (اڵلە و اکبر ) پەلاماری براکوردەکانیان دەدەن لەحەڵەب . هیچ لەو نەتەوانەی بەناوی ئاین هێرش دەکەنەسەر کورد، لەکورد خودا پەرسترنیین.
لەو ماوەیەدا لەکەناڵێکی تەلەفزیۆنی وڵاتێکی دراوسێ کەزۆرینەی موسوڵمانە لەبازاڕدا پرسیار لەخەڵکەکەی دەکرا نوێژ چەند فەرزە بە گاڵتەوگەپەوە دەیانوت نازانین یان دەیان پرسیاریان لێ دەکردن قورئان چەند جوزئە هەردەیانوت نازانین یاخود سەبارەت بەنوێژ دەیانوت نانا بەڵام لەکوردێکی هەژار بپرسی هەمو ڕوکنەکانی ئاینی ئیسلامت بۆ شی دەکاتەوە کەچی ئەمانە خۆیان بە ئیماندار دەزانن و کورد بەبێ ئیمان ئەوان بەئاشکرا دەستی ئیسرائیل وئەمریکا ماچ دەکەن ئاساییە.
بەڵام ئەگەر کورد وەڵامی سڵاوێکی ئیسرائیل و ئەمریکا بداتەوە ئەوە لەدین دەرچووە من زوو وتومە لەگەمەی سیاسیدا دیندارو بێ دین نیە بەرژەوەندی هەیە ئەوە ئێمەی کوردین باجی ئەو باوەڕە ناسیاسیەی خۆمانمانداوە لەمێژودا تائێستا چونکە لەسیاسەتدا دەبێت یان لەسەر مێز بی یاریت پێبکەن یان لەدەووری مێز بیت یاری بکەیت یان دەبێت هەڕەشەبیت یان دەرفەت. بۆیە ئێستا لەچاوەڕوانی گۆڕانکاری ناوچەکەدا دووژمن هەموو ڕێگایەک دەگرێتە بەر بۆئەوەی کورد لەسەر مێزبێت بۆئەوەی هەر بەژێر دەستەی بمێنێتەوە هێرشی سەر حەڵەب نموونەیەکە.
بۆیە دەبێت کورد هەڵوێستی لەسەر بنەمای مرۆڤایەتی وکوردبوون یەک بخات هیچ ئایدیۆلۆجیاو ئاڵایەکی حزبی وبەرژەوەندییەکی تایبەتی پاڵنەر نەبێت تەنها کورد بوون و مرۆڤ بوون نەخشە ڕێگای بێت ڕاستە وڵاتان بەدوای بەرژەوەندیدا دەگەڕێن، بەڵام ناتوانن کوشتنی منداڵ و هاوڵاتی بێ تاوان بەڕەوا بزانن ئەگەر ئەم بنەمایە لەدەست بدەین ئیتر جیاوازی لەنێوان قوربانی وجەلاددا نامێنێ، بۆیە دەبێت هەوڵی دیبلۆماسی چڕکەینەوەو لەڕێگای خۆپیشاندانی هێمنانەوە ڕەوەندی کوردی هەموو پارچەکان ڕای گشتی ئەوروپاو ئەمریکا وشیارکەنەوە کەنەتەوەیەک دوێنێ داعشی شکاند ئەمڕۆ قڕ دەکرێ و زلهێزەکانیش بێ دەنگن هەروەها هەوڵبدرێ میدیا جیهانیەکان هەواڵی قڕکردنی کورد لەحەڵەب بەجیهان بگەیەنن لەهەمان کاتدا نابێ هەڵچونی کوێرانە بمانگرێ ودەبێ بەوردی لەم شەڕە تێ بگەین کە شەڕی بێبەشکردنی کوردە لەگۆڕانکاریەکان و مانەوەی بەژێر دەستەیی.
کەواتە دەبێت سەر بەخۆیانە سەر بەخۆمانبین باوەڕ بەئیرادەی خۆمان بکەین چونکە هەڵوێستی بێ سەر بەخۆیی دوایی بەجێهێڵراوین، بۆیە دەبێت لەسەر حەڵەب و ڕووداوی دیکەی ستراتیجی پێویستە هەڵوێستێکی سەر بەخۆ و وشیارانەی درێژ خایەنمان هەبێت ئاگاشمان لە هاو پەیمانیی فریودەرانەشبێت ، ڕاستە ئێمە دوێنێ قوربانی مێژوو بووین بەڵام ئەگەر ئەمڕۆ سەر بەخۆ ویەکگرتوو بین دەتوانین ببینە دەنگی ئاشتی لەناوچەکەدا ئەگەر ئەوان بەزمانی چەک قسەدەکەن ئێمە لەپاڵ بەرگریدا بەزمانی مرۆڤ دۆستانەوئاشتی قسە بکەین لەهەمانکاتدا پێویستە هەموو ئاین وئاینزاکانی کوردستان خەڵک وشیارکەنەوەو ئەم هێرشانە بەستەمکارانەبناسێنن و بەرگری ڕەواش پیرۆز بکەن و دەبێت ئەوە نیشانی جیهان بدەین کە حەڵەب تاقانەی کورد نیە بەڵکو تاقانەی مرۆڤایەتیە تاقانەی هەموو ئەوانەیەکە خاوەن باوەڕو ویژدانن بۆیە پێویستە کورد لەنێوان هەست و وشیاری وهۆشدا لەنێوان مرۆڤایەتی و سیاسەتدا هاوسەنگی دروست بکات ئەوە هەڵوێستێکی شکۆمەندانە نیشاندەدەین دەبێ تێبگەین بۆ هەموو دۆخێک تەنها یەکگرتوویی و ئەقڵانیەت فریامان دەکەوێت ، لە کۆتایدا هێرش بۆ سەر حەڵەب هێرشی ناڕەوای داگیرکەرو شەڕی بەرگری ڕەوای نەتەوەی داگیر کراوە .
