لەنەبونی بەرهەڵستکاری ڕاستەقینەدا، هەڵبژاردن لە نێوان دەسەڵات و دەسەڵاتدا

13 كاتژمێر لەمەوپێش



نوسینی: ئاسۆ مەحمود

بەشی یەکەم:
دەبێت بۆقەکە قوت بدەین
برایان تریسی لە کتێبی (بۆقەکە قوت بدە) بە کورتی پێمان دەڵێت ئەگەر بڕیارە بۆقێک بخۆین، پێویست ناکات دانیشین و بیر بکەینەوە لە دەستی یەوە بیخۆین، لە قاچی یەوە یان چۆن بیخۆین، یەکجار هەوڵبدە قوتی بدەو تەواو.

تێڕامان و بیرکردنەوە لە قێزەونی و تامی ناخۆشی بۆقە هەر خۆی لە خۆیدا جۆرێکە لە سزا، ساتێک زوتر کۆتای هێنانی بە دێوەزمەی خواردنی بۆقەکە باشترین بژاردەیە.
ئەگەر بڕیارە گۆڕانکاری و چاکسازی بنەڕەتی لەم ڕژێمەدا بکرێت دەبێت سەرتاسەری بێت و یەکجار بێت.
خۆ ئەگەر چەوتیەکانی ئەم ڕژێمە بە هێندەی فیلێکە دەبێت پارچە پارچە بکرێت و بخورێت و کۆتای پێبێت، دەنا ئەم بەناو بەرهەڵستکارانەی ئێستا خۆیان بە تاڵێک موی فیلەکەوە هەڵواسیوە و هاواردەکەن (چاوەرێمان بکەن وا فیلەکە دەخەین).
دەبێت بە دیار خەونی کەوتنی فیلی دەسەڵاتەوە سەربنێینەوە

 ئاخر لە پای ئەو هەمو ناعەدالەتی و گەندەڵی و خراپەکاریەی دەسەڵات بەرامبەر هاوڵاتیان کردویەتی ، دەستگرتن بە(چڵە پوش)ەوە تەنها بەرەو خنکان دەمانبات،دەستەبژێری کۆمەڵگا و هاوڵاتی دەبێت ڕێگەچارەی ڕاستەقینە بگرینە بەر و کۆتای بە نوزە نوزی ناڕەزایەتی بهێنرێت و دەنگێکی دلێر بێتە مەیدان وگۆڕانکاری دروستبکات.

(لەو قوڕە هەر ئەو تۆزە هەڵدەستێ) و (ئێمە چیمان پێ دەکرێت)، ئەو مۆرانەیەیە کە رۆحی گۆڕانکاری و ڕاچڵەکین دەکوژێ، لە قاڵبدانی گۆڕانکاری ڕیشەی لە چوارچێوەی دوبارە وتنەوەی (حکایەتی کۆتا نەهاتوی گەندەڵی)، هەڵچنینی هیوا لەسەر ئەوەی (کورسی پارلەمانی زۆرت هەبێ ئەم ڕژێمە دەگۆڕیت)، تێنەگەیشتنە لە دۆخەکە یا بەکارهێنانی ناڕەزای خەڵکە بۆ مەرامی تایبەتی. 

دەی هەر لە بنەڕەتدا پارلەمان ناوەندی گۆڕانکاری نییە.پارلەمان بەبێ بونی بزاوتی زیندو بەهێز، لە شانۆگەری و نمایش زیاتر نی یە.

لەم ساتەدا هیچ هێزێکی ئۆپۆزسیۆن، معارەزە، بەرهەڵستکار نییە، ئەوەی کە هەیە تەنها حیزب و جوڵە و ڕەوتی (تەقلیدی، ڕوکەش، بۆڵەبۆڵکەر) لە ژێر ناوی بەرهەڵستکاری سیاسی یە.

کە دەڵێین بەرهەڵستکاری ڕوکەش(موزەیەف) و بێ بەرنامە و فوتێکراو، بەو مانایە نیە، هەمو ئەوانەی لەو حیزب و جوڵە و ڕەوتانەدا، سەرکردە و بنکردەن کەسانی دوڕ و بێ ناوەڕۆک و بێ روئیان یا ڕاستگۆ و دڵسۆزنین ، بەڵام ڕێگاکەیان ڕێیەکی هەڵەیە و بێ ئەوەی ئاسن لە کورەدا سوربکەنەوە (دەیکوتن) .یاخود بەمەبەست و مەرامی تایبەتی ئەم جۆرە لە دوکانی سیاسیان گەرەکە.
یانی لە ڕواڵەتدا و دەرئەنجام ، گریمانەیەک دێتە گۆڕێ کە ئایا ئەم کەرەستەیە ئێستا بەم میکانیزمە نیازی گۆڕانکاری هەیە؟

لە ڕاستیدا ئەم جۆرە لە بەرهەڵستکاری سیاسی تەنها جیاوازیەک کە هەیەتی لەگەڵ دەسەڵات، ئەوەیە دەسەڵات تەنها لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن ناچار بە پەیمان و بەڵێنی زۆر و درۆی هێنانە کایەی ژیانێکی شایستە بە هاوڵاتیانە، بەڵام ئۆپۆزسیۆن بە درێژای ڕۆژ و مانگ و ساڵ خەریکی گوتاری بێ ناوەرۆکی هێنانەدی ژیانێکی شایستە بە هاوڵاتیانە، هیچ لایەکیان نە دەتوانن وە نە دەیانەوێت ماف و ژیانی شایستە بە هاوڵاتیان بدەن.
ئەم فۆرمە لە حیزب و گروپی سیاسی بە دەسەڵاتدار و بەرهەڵستکارەوە تەنها خەریکی هەڵشێلانی مێشکی ئێمەی دەنگدەرن، دەنا لە بنەڕەتدا هەردوکیان تەواوکەری یەکترن(مەنجەڵ و سەرقاپ)نە دەسەڵات ویستی هەیە بە لاوازکردنی ئەم جۆرە لە بەرهەڵستکاری سیاسی، نە ئەم جۆرە لە بەرهەڵستکارە هێزی ئەژنۆی یەک هەنگاو گۆڕانکاری هەیە، دوبارەی دەکەینەوە دەسەڵات ئەم جۆرە لە بەرهەڵستکاری پاسیڤ و تەقلیدی و بێ رەئیا بە ئاوات دەخوازێت، چونکە زەرەری بۆ پەزەکان نی یە، بەڵکو لورەی گورگی بەرمانگەشەوە و تەنها وێنای دینای سیاسەت لە دەرەوە ڕەنگاڵە دەکات.
کۆتای بەشی یەکەم.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار