هەڵبژاردنەکان و ئۆپۆزیسیۆنی بۆرژوازی...

4 كاتژمێر لەمەوپێش



عەبدوڵا مەحمود

لەهەموو خولەکانی هەڵبژاردنی عێراق و کوردستاندا، هێزگەلێکی سیاسی، قەوارە و لیستی ئۆپۆزیسیۆنی بۆرژوای هەن کە بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەن. ئەم هێزو لایەنانە زوربەیان پاشماوەی لێکترازن و جیابوونەوە ناوخۆییەکانن. هێزە ئۆپۆزیسیۆنە شکستخواردووەکانن. دورخراوەو دەرکراوەکان لە حزبن. دیارە ئەوە ئاساییە کە ژمارەیەک لە کەسایەتی سیاسی کە جیابوونەتەوە یان جێگایان پێ لێژکراوە، بێن و حزب و لیست دروست بکەن و وەکو هێزی سیاسی یان قەوارەو لیستی ئۆپۆزیسیۆنی بەشداری لەکایەی سیاسی و هەڵبژاردنەکاندا بکەن، ئەوەی لەو نێوەدا جێگای لێڕامانە، دوور نەکەوتنەوە و کۆپی مانەوەیانە بەهەمان نەریتی حزب و هێزی پێشوویان، بەهەمان دیدو ئەجندای سیاسی، بەهەمان شێواز و بەرنامە و بانگەشە.
یەکێک لە فاکتەرە هەرە دیار و تایبەتمەندیەکانی هەر هێزێکی ئۆپۆزیسیۆنی جدی، جیاوازییە، جیاوازی بەرنامەی سیاسی، جیاوازی شێوازی هەڵسوڕان، جیاوازی نەریتی رێکخراوەیی، جیاوازی بانگەشە و بەدیاریکراویش خستنە رووی بەرنامە و نەخشە رێگایەکە کە بەدیلی دەسەڵاتە. 

ئۆپۆزیسیۆنی بۆرژوازی کورد، بەهۆیەوە لە دامێنی هەمان ئەو هێز گەلە نەریتی" تەقلید" یانە، هاتوونەتە خوارەوە، کت و مت یان بە ئاڵوگۆڕێکی زۆر ڕوکەش و لاوەکیەوە، کۆپی هەمان ئەو هێزە بۆرژوازیانەن کە پێشتر چواڕچێوەی سیاسەتکردن و ماڵی جوڵەو بزاوتیان بووە.

ئەم دۆخە وای کردووە بەشی زۆری هێزە ئۆپۆزیسیۆنە بۆرژوازییەکان، دواکەتووتر و کۆنەپەرستر، لەو هێزو حزبە سیاسسیانەی پێشوویان بن کە لێیان جیابوونەتەوە. وە بەرنامەو دیدگایەکی جیاوازیان لەگەڵ حزب و لایەنەکان دەسەڵات نییە. ئەم هێزانە لەجیگای ئەوەی لەڕیگای جیاوازیی دیارو بەرجەستەوە  لەگەڵ هێزەکانی دەسەڵات، بکەونە بەرامبەرکێ، بەهەمان زەخیرەی سیاسی و ماتریاڵی پیشوو، بە پێداگری لەسەر ئەو سیاسەت و نەریتانەی حزبەکانی دەسەڵات، لە گۆرەپانەکەدا خۆیان نمایش دەکەن... ئەم نمایشە دوبارەیە، شانسی نییە... قوربانیەکانی زۆرن و زۆتر دەبن.

ئۆپۆزیسیۆنی بۆرژوازی، بەشێوەی گشتی بەجیا لە هات و هاواری ژمارەو داتای گەندەڵی و گریبەست، دانی دروشم و لە قاڵبگرتنی خەونی نەرزۆک، بەرنامەیەکی جیاواو و ئەجندایەکی بەدیلی نوێ و جیاواز ناخەنە ڕوو... خستنە رووی داتای دزی و تاڵانی کارێکی خراپ نییە، بەڵام ئەوەی لات وابێت چینی کرێکار و خەڵکی نەداری کوردستان بێ ئاگان لە خوێندنەوەی دزی و تاڵانی گەندەڵی، گەمژەییە. هەموو کەس و تاکێکی هوشیاری کۆمەڵگە بەخوێن و فرمێسک و بەقوتی زەوتکراوی خۆیان دەزانن ئاستی دزی و تاڵانی و نابەرابەری و چ کێوێکی خوڵقاندووەو چ کەلێنێکی گەورەی چینایەتی پەرەپێداوە. ژمارەی مەڵتی ملیاردیر و ملیۆنیرەکان، بەرابەرە بە بەرینبوونەوەی بێ سنوری هەژاری و بیکاری و نەبوونی دەیان دەردو موسیبەتی تر.

هیز گەلی ئۆپۆزیسیۆنی بۆرژوازی کە دیارە مەبەست لەو هیزو لایەنانە نییە، کە دروستکراوی دەستی حزبە دەسەڵات بەدەستەکان یان موچەخۆری ئەوانن، لە پەیوەند بەهیچ کیشە و گرفتە بناغەییەکانی کۆمەڵگەی کوردستان و مافە فەردی و مەدەنیەکانی هاوڵاتیانەوە... جیاوازیەکیان لەگەڵ دەسەڵات نییەوە هەندێکیان زۆر دواکەوتر و لە حزبە دەسەڵات بەدەستەکانن.
روانین و بۆ پرسی سیاسی خەڵکی کوردستان، بۆ پەیوەندی بەغدا و هەرێم و فیدرالیزمی قەومی، تا دەگاتە بە فەرمی ناسینی ئیرادەی هاولاتیان لە بریاری سیاسیدا، هیچ جیاوازییەکیان لەگەڵ حزبە دەسەڵات بەدەستەکان نییە. لە پەیوەند بە مافە فەردی و مەدەنیەکانەوە لە یەکسانی ژن و پیاوەوە، بۆ جیایی دین لە دەوڵەت و یاساو خوێندن و پەروەردە، تا دەگات بە فەرمی ناسینی مافی تاک، ئازادییەکان و... بەهەمان شیوە کۆپی دەسەڵاتن وجیاوازییەکیان نییە.

ئەوەی کە لە هەڵبژاردنەکاندا ئەو هیز و گروپ و لیست و قەوارانە دەتوانن چەند کورسی بەدەست بهێنن، پەیوەندی بەدەنگدانی هاوڵاتیان بە بەرنامەو پلاتفۆری هەڵبژاردنیانەوە نییە، کە نیانە، یان دەنگدان بە دروشمەکانیان و بەڵێنەکانیان نییە، بەڵکو تۆڵەو کاردانەوەو نا وتنە بەرامبەر بەهیزەکانی دەسەڵات.

زوربەی هیزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی بۆرژوازی بەجیا لە بانگەشەی دژە گەندەڵی لە ئاستێکی دیاریکراودا، نوێنەرایەتی هیچ کام لە بزوتنەوەی کۆمەڵایەتییەکانی کۆمەڵگە لەوانە بزوتنەوەی کرێکاری و جەماوەرەی، بزوتنەوەی ژنان و لاوان و ناڕەزایەتی خوێندکاران و... ناکەن، کە گەورەترین ئوردوی کۆمەڵگە و داینەمووی ئاڵوگۆری بەرجەستەو کاریگەرن. دۆسیەی گەندەڵیش، کە لە بنەرەتدا دۆسیەی دزیی و تاڵانیەکی ئاشکرای نائاسایی و تەنانەت بە یاساییکراوە، بزوتنەوەی گۆڕان لە ساڵی ٢٠٠٩دا، بەدەستیەوە گرت، بەڵام لە جێگای ئەوەی کەمی بکاتەوە و لەبەینی ببات، لەڕیگای بەشداری لە حکومەتی تاڵانچی و گەندەڵیدا، گەندەڵ بوونی خۆی راگەیاند و لە کۆتایشدا بزوتنەوەکە بووە قوربانی بەڵێنە فریوکارییەکانی و سەرۆکی بزوتنەوەکەش بە ملیۆنێری ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

چینی کرێکار و بزوتنەوە کۆمەڵایەتییەکانی تری وەکو ژنان و لاوان و... وەکو بەرینترین هیزی کۆمەڵایەتی ئەو ئۆردووەن کە بەشداری هەڵبژاردنەکان ناکەن، بەشداری نەکردنی ئەو ئۆردووە فراوانە هەر ئەوە نییە کە بروایان بە ئاڵوگۆری کاریگەر و بەرجەستە لەڕێگای هەڵبژاردنەکانەوە نییە، بەڵکو هاوکات رەتکردنەوە و نا وتنە، بەو هیزگەلە لە ئۆپۆزیسیۆنی بۆرژوازی.

هەر هیزو لایەنێکی نەیاری دەسەڵات، چ لەناو خانەوادەی بۆرژوازی و نارازی لە بەشی خۆیان و چ لە دەرەوەی بازنەی بۆرژوازی ئەگەر نەتوانێت، هەژموونی ئاسۆ و ئامانجی خۆی بەسەر بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکاندا لە رێگای پرسێک یان چەند پرسێکی گرنگەوە زاڵ بکات بە جێگایان ناگات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار