مارک ساڤایا!! دەکرێ نێردەیەک بێ بۆ گفتۆگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان..!!
11 كاتژمێر لەمەوپێش
دڵشاد مەجید
کاتێک لەسیاسەت و ئیدارەدانی سیاسەتی پراگماتی ( واقیعی- عەمەلی) تێ نەگەیت، هەر بەپێوەری سیاسەت و دبلۆماسیەتی تەقلیدی ( باو) ، تاک ڕەهەندانە تیڕوانینەکات بۆ هەر رووداوێک بخەیتەڕوو، بێ گومان دیووە نەگەتیڤ و خراپەکەی ئەو هەڵسوکەوتە سیاسیە دەبینی.
لەهەمووشی نامۆ تر ئەوەیە، تۆ لێکدانەوەی سیاسی و شرۆڤەی سیاسی بکەی ، کەچی تۆ لەسیاسەتی پراگماتیانەی ئەمریکا بەگشتی و سیاسەتی ترەمپ تێ نەگەی!!
نێردەی تایبەتی سەرۆک، دیاردەو پێشهاتێکی نوێ نیە، لەسەردەمی (بۆشی کوڕ) پۆڵ برێمەر نێردەی تایبەتی سەرۆک بوو . بەشێک لەکاری نێردەی تایبەت، کارکردنە لەدەرەوەی عورف و پێوەری دبلۆماسی. پۆڵ برێمەر لەعێراق گەڵ هەموو تەرەفەکان وەک حزبی بەعس ، قاعیدە و ئێرانیش دانیشتن و دیداری دەکرد.
لەسەردەمی ئۆباما، لە ٢٠١٥ برێت مەکۆرک نێردەی تایبەتی سەرۆک بوو بۆ رووبەڕوو بوونەوەی داعش،لە ٢٠١٦ بووە بە لێپسراوی مەلەفی ئێران و عێراق، لەوکاتە لەڕێگای دانووسانی نهێنی لەگەل ئێران توانی ( ٤) زیندانی ئەمریکی لە ئێران ڕزگار بکات. لەسەردەمی ترەمپیش ، لەکاتی ریفراندم نیردەی سەرۆک بوو. بەهەمان شێوە.
هەروەها برێت مەکۆرک ، چەندین جار لەگەل ئێرانیەکان و هێزەکانی مقاوەمە دیداری سازداوە، دوا کاری بیرت مەکۆرک لەسەردەمی بایدن، گفتوگۆی نهێنی بوو لەگەل ئێران لە (مسقط)ی بپایتەختی عومان.
🔹بۆیە بەدووری مەزانن ( مارک ساڤایە) کە لەئەسڵدا عێراقیەو بە ئاینیش مەسیحی کلدانیە، هەنگاوێک بێت بۆ ئەوەی ئەمریکا راستەخۆ گفتووگۆ لەگەل ( هێزەکانی وەلائی و مقاوەمەو حەشدی شەعبی) بکات، بەتایبەتی ( رەیان کلدانی) کە لە مەسیحیەکانی کلدانی سەر بەهێزە وەڵائیەکانی ئێرانە، لەدەرگای ( رەیان کلدانی) وە ، ئەمریکا راستەوخۆ لەگەل ئەو هێزانە بکەوێتە گفتووگۆ.
🔹( مارک سەڤایە) لەڕێگای گفتووگۆی نهێنی لەعێراق توانی ( رۆژنامەنووسە ئیسرائیلە رووسەکە ) لەعێراق ئازاد بکات .
🔹هەروەک چۆن ئەمریکا لەگەل ( حەماس) گفتووگۆی نهێنی ئەنجامدا بۆ ئازادکردنی ( بارمەتە ئیسرائیلە ئەمریکیەکان).
خاڵی هەرە گرنگ ئەوەیە، کە ئێمە تا ئێستا لەشێوەی ئیدارەدانی ترەمپ نەگەیشتووین، ترەمپ نێردەکانی کەسانی سیاسی و دپلۆماتکار نین ، بەڵکو کەسانی سەرمایەدارو بزنس مانن! ئەمەش دیدگا و ستراتجیەتی ترەمپمان بۆ دەردەخا، ئەو نایەوێ سیاسەت و دەزگا بیرۆکراتیەکانی وەک وەزارەتی دەرەوە، بەرژەوەندیە ئابووریەکان و سەفقە بازرگانی و ئابووریەکان تێک بدات، بەمانایەکی تر ئەم نێردەیە، کار لەسەر لابردن و ڕاماڵینی لەمپەرە سیاسیەکانە لەبەرامبەر سەفقە ئابووریەکان دەکات، کاتێ ئەو هێزە چەکدارانە ڕێگر نەبن لەبەرامبەر کایە ئابووریەکە و سەفقە بازرگانیەکان، ئەوکاتە لێک تێگەیشتن و پێکەوە کارکردن ئەگەرێکی کراوە دەبێت. ئەمەش بەدوو ئاراستە دێتە دی، لەلایەک بەزمانی هەڕەشە و لەلایەکی تر بەدابینکردنی بەرژەوەندی و مانەوە.
دوور نیە کاتێ ئەمریکا لەڕێگای ( مارک ساڤایە) گەیشتە جۆرێک لێک تێگەیشتن لەگەڵ ئەو گروپانە، هەروەک ( ئەحمەد شەرعی) سووریا، ئەو کەسایەتی و گروپانە لەلیستی تیرۆر و لیستی سزا ئابووریەکان ئەمریکا دەربێنن!!
