پردێ یان ئاڵتون کۆپری

4 كاتژمێر لەمەوپێش



عادل عوسمان

زمان دەرخەری حەقیقەتی هەبونە بە ئەرێنی یان نەرێنی. کوردستان لانکەی پێکەوەژیانی گەلانی جیاواز و هەبونە کلتوریەکانە. چەندە لانکەیەکی کلتورییە، ئەوەندەش نیشتیمانێکی داگیرکراو و دەستێوەردراوە. زمانەکان نیشانەی نیەتە جیاوازەکانە. لە نیشتیمانێکدا و لەسەر خاکێک ئەگەر کۆمەڵێک جیاوازی پێکەوە بژین و لەسەر بنچینەی موڵکداری پڕوپاگەندە بکەن. ئەوا دۆخی پێکدادان و بەریەککەوتن پەرەدەسێنێت. 

لە ئێستەدا هەڵبژاردنێک لە ئێراقدا لە ڕۆژەڤدایە، هەر لایەنێک دەیەوێت هەبون و هێزی خۆی نیشانی ڕکابەرەکانی بدات. پردێ، کەرکوک، موسڵ، دیالە هێڵی گەرمترین بەریەککەوتنی هەبونە جیاوازەکانی کورد، عەرەب، تورکمان و ئایینزا جیاوازەکانە. 

کوردستان بەهۆی زهنیەتی دەوڵەت نەتەوەی نەتەوە سەردەستەکانەوە لە ژێر هێرش و داگیرکاریەکی بەردەوامدایە. کە زهنیەتێکی دەسەڵاتخوازی دروستکردووە کە کاریگەری لەسەر پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان کردووە و کۆمەڵگەی دابەشی سەر هێزەکان کردووە نەک پێکهاتە کۆمەڵایەتیەکان. هێزەکانیش پەرە بە دوو بەرەکی و بەریەککەوتن دەدەن و لە بەرژەوەندی دەوڵەتە دەستێوەردەرە دەرەکیەکان کار دەکەن.

لە پردێ، لە ….، لە ناوچەی گەرمیان ئەوەی پێی دەڵێن ناوچەی هێڵی ناوین کە بە ناوچە جێناکۆکەکان بەناوێ کراوە و ماددەیەکی دەستوری بۆ داڕێژراوە. وەک ناوچەی کێشە لەسەر بەناوێ کراوە. لە کاتێکدا ئەو ناوچانە لە ڕویی مێژوییەوە کوردستانن. بەڵام هێرشی ڕەگەزپەرستانە دەکرێتە سەر بوونی کورد لەو ناوچانەدا و خاکەکەی یان دەکەنە عەرەبی یان دەیکەنە موڵکی تورکیا، تورکمانەکان کەرکوکیان بۆ خۆیشیان ناوێت! سەرسوڕهێنەر ئەوەیە.

تورکمانەکانی کەرکوک و پردێ بە دوپاتکردنەوەی لایەنگرییان بۆ تورکیا دەیانەوێت ئاژاوە و پێکدادان لەگەڵ کورددا دروست بکەن.
هیچ پێکدادانێک ناتوانێت بەرژەوەندییەکانی هیچ پێکهاتەیەک بپارێزێت. ئەوەی دەتوانێت چارەسەری پرسە ناکۆکەکانی ناوچەکە بکات، دانیشتنە لەسەر تێگەیشتنە مێژووییەکانی ناوچەکە و بوونی گەلی کورد قبوڵکردنە. کورد خاوەن مێژوویەکی دێرینە ملی بە ئاسمیلاسیۆن و لەناوچوون نەداوە. بەرخۆدانی کردووە و پشتی بە سیاسەتی پێکەوەژیان و ئاشتی خوازانە بەستووە. بۆیە تورکمان و عەرەبیش لە ئێراقدا، پێویستە واز لە زهنیەتی ئینکار و بەریەککەوتن لەگەڵ کورددا بهێنن و لەسەر جوگرافیای کوردستان پێکەوە بژین و تێکەڵاویە کۆمەڵایەتیەکان بپارێزن و نەبنە هۆکاری ئاسانکاری بۆ سیاسەتی داگیرکاری ناوخۆیی و دەرەکی. 

تێکەڵاوبوون بە ناسنامەی جیاواز و خۆییەوە هۆکاری ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی، ئازادی، ئارامی و خۆشگوزەرانی گشتییە. هەربۆیە ڕوداوەکانی پردێ نەک نەخوازراون، بەڵکو بەگوێرەی دەستور و یاسای سزادانی ئێراقی هاوکاری هێزە دەرەکیەکانی پشتی سنوری خۆ ئامادەکارە بۆ تێکدانی کەشی ئارامی ئێراق و داگیرکردنی و تووشی بەرپرسیاری و لێپرسینەوەی گەورە دەبنەوە.ملدان بە خواستی پێکەوەبونە کۆمەڵایەتیەکان کێشەکان ناهێڵێت و چارەسەری پرسەکان بە ئاشتەوایی دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار