ئازادی لەکوێ نیە؟ لە تەیراوا یان لە قالاوا؟

3 كاتژمێر لەمەوپێش



فارس نەورۆڵی 

 چەند ڕۆژێکە لە میدیاکانی ئەم هەرێمەدا  پرسیارێک زەق دەکەنەوە دەڵێن ئازادی لەکوێ نیە یان ئازادی لەکوێ هەیە (هەولێر یان سلێمانی) لەڕاستیدا وروژاندنی ئەم پرسیارە جۆرێکە لە نا وشیاری ئەو کەس و لایەن و دەزگاو سایتانە، ئەگینا ئێمە لە هەرێمی کوردستان لەچاوی جیهاندا بە کوردستان دەبینندرێن و بە هەرێمی کوردستان ناو دەبنرێین، نەک لە ئاستی گەڕەکدا یاخود ئەو چەمکە وێرانکەرەی زۆنی (زەرد و  سەوز)  لەبیری  کۆمەڵگەی کوردیدا ئازادی ڕەگی خۆی هەیە، بۆیە بەدرێژایی مێژوو خەباتی بۆ ئازادی کردووە، کارەساتەکە ئەوەیە هەرکاتێک دەستی گەشتووە بە ئازادی نەیزانیووە چۆن سود لە ئازادی وەربگرێت و هاتووە بەدەستی خۆی ئازادی شێواندووە، دەیان نموونەمان لە مێژووی کورددا هەیە. پرسیارێک لەبەرامبەر ئەو پرسیارەی لەکوێ ئازادی نییە؟ جارێ دەبێ پرسیاری ئێمە ئەوەبێ ئازادی چیە؟ ئایا تێگەیشتی کۆمەڵگەی کوردی بۆ ئازادی چیە؟ یان میدیای چەواشە مەبەستی لە وروژاندنی ئەم پرسیارە چیە؟ ئەگەر بمانەوێ بە کورتی لەئازادی بگەین، ئازادی واتە ڕەخساندنی دەرفەت بۆ ئەوەی تاک و کۆمەڵگە بەکراوەیی و ئازادانە ڕای خۆیان دەربڕن گوزارشت لە بیروباوەڕی  خۆیان بکەن، لە جیهاندا  فەزای ئازاد بنەمایەکی سەرەکی کۆمەڵگەی دیموکرات و کراوەیە، بەبێ فەزای ئازاد هیچ کۆمەڵگەیەک تەندروست نیەو تاکی تەندروست و بەرهەم هێن دروست ناکات، چونکە ستەمکاری بۆخۆی کۆمەڵگا دەکاتە نەخۆشخانەیەکی گەورە نەک کۆمەڵگایەکی ڕاقی، ئەمەش پێمان دەڵێ سیستەم گەشەی کۆمەڵگە دیاریدەکات و پێت دەڵێ ئایا ئێمە لە کۆمەڵگەیەکی کەوتووە یاخود سەرکەوتووداین ، لەبیریشمان نەچێت دەسەڵات و سیستەم بەرهەمی ڕۆح و وشیاری کۆمەڵگایە. دەمەوێ ئەوە بڵێم لە وڵاتانی دیموکراتدا ناکرێ شارێک ئازادی ڕێیدابێت و شارێک سەرکوتکردنی ئازادی، ئایا لە کام شاری گەورەی ئەمریکا بەریتانیا فەرەنسا سوید لە شارێک ئازادی هەیەو لە شارێک ئازادی نیە، بۆیە پێویستە لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە دەیوروژێنن  ( ئازادی لە هەولێر نیە یا لە سلێمانی) دەبێ پێیان بڵێین ئەو پرسیارە هی ئەقڵی وشیار نیە ئەقڵیەتی شەڕەگەڕەکە، چونکە لە دەرەوەی کورد ئێمە بە هەرێمی کوردستان دەبینن، ئیتر ئازادی لە قالاوا نەبێت و لە تەیراوە نەبێت یاخود هەبێت ئەوە ئەوانی دەرەوەی ماڵی کوردی لە شکستی ئەقڵی کوردی یا دروستی ئەقڵی کوردیداو لە هەرێمی کوردستاندا دەیبینن، نەک لە تەیراواو قالاوا، بۆیە تکاتە واز لە زەقکردنەوەو جیاوازی ئەم زۆن و ئەو زۆن بهێنن و لێ بگەڕێن تاکی کورد دوای دەیان ساڵ لە بەدبەختی با بتوانێت گوزارشت لە بیر و باوەڕی خۆی بکات، چونکە ئەوە ئازادی خۆیەتی دواجار هەموو بەربەست و کۆتەکان لادەبات و هەر دەگاتە جێ.


راپەڕین و یاخیبونەکان لە دژی رژێم و حکومەتەکان، کە زۆر جار روبارێك خوێنی تیا دەڕژێت، دەبێت هەمیشە، لە بەردەم پرسیارێك بن: ئایا ئەوان چما لە رژێمەکە هەڵدەگەڕێنەوە و یاخی دەبن و تەنانەت پەنا بۆ کوشتار و خوێنڕشتن دەبەن؟! ئایا دەیانەوێت چی بگۆڕن و چی رژێمێکی نوێ دامەزرێنن؟! ئەگەر یاخیبونەکان، وەڵامێکی تۆکمە و رۆشنی ئەو پرسیارە بنەڕەتییە نەدەنەوە، بێگومان، کارەساتی گەورە، لە پێشەوە چاوەڕێ دەکات. ئەم رۆژانە، هەمیشە ئەم پرسیارە بە مێشکمدا دێت: ئەرێ هەر بەڕاستی سورییەکان چما لە رژێمی بەشار ئەسەد هەڵگەڕانەوە و کوشتارێکیان سازکرد کە تیایدا، سەدان هەزار کەس کوژران و چەند ملیۆن کەس ئاوارە و دەربەدەر بون و سەدان هەزار ماڵ وێرانبون؟! ئێستا ئەوان، دژی دیموکراسیی هاوار دەکەن و سەرۆك و سەرکردەکانی تیرۆر لە دیمەشق تێرمی دیموکراسیی بە کوفر دەزانن: دژی حوکمڕانی قانون و دامەزراوەیی مۆدێرنن: دژی فیدراڵی و لامەرکەزیین: دژی مافی پێکهاتە و کەمایەتیەکانن: دژی ئازادیی ئایینیی و مافی پێکهاتە ئاینیە جیا جیاکانن. سەرۆکەکەیشیان، دەڵێ: دەوڵەتی ئیسلامیی و ئیمارەت و خەلافەت دانامەزرێنن! ئەگەر کەسێك دو گوێی هەبێت بۆ بیستن و دو چاوی هەبێت بۆ بینین، لە ئێستاوە دیارە، سەرۆکی تازە، یان ئەبێ بکوژرێ، یان ئەبێ راونرێ، یان تا مردن کۆشکی سەرۆکایەتی جێناهێڵێت. ئەوەش واتە، دیکتاتۆرێکی نوێ هاتوەتە شوێنی دیکتاتۆرێکی کۆن! کەواتە ئێستا با دیسان پرسیار بکەین؟ ئێوە ئەی سورییەکان، لە پێناوی چیدا، سوریاتان وێران کرد؟ لە پێناوی چیدا، ئەو هەمو خوێنەتان رشت و ئەو هەمو مناڵەتان هەتیو کرد و ئەو هەمو خەڵکەتان ئاوارە کرد؟ هەمان پرسیار و هەمان گریمانە، لەبەردەم کورد و نەتەوە و خەڵك و حیزب و گروپە جیا جیاکانیتری ناوچەکەیە.. لِّقَوْمٍ يَعْقِلُونَ! 

*ئەم رۆژانە، تاقانە خەون و ئامانجێك کە عەرەبی سونەی سوریی بە علمانیی و ئیسلامیی و دیندار و بێدین و کافر و مولحید و شەریف و هیچوپوچەوە، لەسەری کۆك و تەبان، حیقد و رقێکی ئەستورە بەرامبەر کورد و دۆزە رەواکەی. لە دیمەشقی تیرۆر و بەربەریزمەوە، بە پشتیوانی دوژمنە ئەبەدییەکانی کورد، ئامادەکاریی نەفسیی و مادیی دەکرێت بۆ جینۆسایدکردنی کورد. پاش خوای گەورە، ئەگەر ئەمەریکا و دۆستەکانیی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ یەك رۆژ کورد جێبهێڵن، ئەو حاقید و بەربەرییە ئەبەدییانە، بە جۆرێك کورد دەکەن بە عیبرەت، کە بۆ هەتا هەتایە، دەبێت چیرۆکیی تەفروتوناکردنی کورد، نەوە بۆ نەوەی بگێڕيتەوە!.. ئاخ.. لەگەڵ ئەو راستیە رۆشن و ئاشکرایەدا، هەزاران کوردیی هیچ و پوچ، هاوسۆێ دیمەشق و دژی تروسکایی ئومێدن لە رۆژاڤا!..

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار