بەها مرۆڤایەتیەکان گەورەترین سەرمایەن.
کاتژمێرێک لەمەوپێش
برزۆ ئیسماعیل مەنسور
کاتێک کەشتی تایتانیک نوقم بوو، ملیۆنێر (جۆن جاکۆب ئەستۆر)ی لەگەڵ خۆی نقوم کرد.
پارەی هەژماری بانکییەکەی، بەشی دروستکردنی( سی )کەشتی تایتانیک بوو.
بەڵام لەگەڵ ئەوەش، لە بەرامبەر هەڕەشەی مردن، ئەو شتەی هەڵبژارد کە لە ڕووی ئەخلاقییەوە بە ڕاستی دەزانی. وازی لە شوێنی خۆی هێنا لە بەلەمێکی ڕزگارکەردا، بۆ ئەوەی دوو منداڵی ترساو ڕزگار بکات.
ملیۆنێر (ئیسیدۆر ستراوس) هاوبەشی خاوەنی زنجیرە فرۆشگا گەورەکانی مەیسی، کە هاوکات لەناو کەشتی تایتانیکدا بووە.
گوتی "پێش ئەوانی دیکە ناچمە ناو بەلەمی ڕزگارکەرەوە". هەروەها هاوسەرەکەی (ئیدا شتراوس) ڕەتیکردەوە سواری بەلەمێکی ڕزگارکەر بێت، شوێنی خۆی بەخشی بە خزمەتکارە نوێیەکەی، کە ناوی (ئیلین بێرد) بوو، پێی باشتر بوو دوا ساتەکانی لەگەڵ هاوسەرەکەی بەسەر ببات.
بلێۆنێر ( تشاك فینی) خاوەنی زنجیرەکانی Duty free پێش مردنی هەموو سەروەتەکەی کە هەشت ملیار دۆلار بوو بەخشی بۆ، خوێندن ، تەندروستی ، کارە مرۆڤایەتیەکان.
لە خانویەکی بچووك بێ سەیارە بێ خۆدەرخستن، زۆر بەسادەیی ژیا.
پێش مردنی وتە بەناوبانگەکەی گوت: " سەرمایە هیچ نرخێکی نییە، ئەگەر لەکاتی خۆیدا سەرفی نەکەیت".
ئەو پیاوە بەهەژاری دونیای بەجێهێشت، بەڵام گەورەترین بەهای ئەخلاقی و مرۆڤایەتی دوای خۆی بەجێهێشت.
ئەم دەوڵەمەندانە دەستبەرداری بەختی خۆیان، تەنانەت ژیانی خۆشیان بوون، بەڵام سازشیان لەسەر بنەما ئەخلاقییەکانیان نەکرد. بڕیارەکانیان لە بەها ئەخلاقییەکانەوە بەرجەستە بوو بوون.
دەیان کوڕی قارەمانم دیوە لەناو سەنگەر شەهید بوون، قاچیان داکوتاوە بۆ ئەوەی نەڵێن لەمردن ترسا، دوایی بە ترسنۆک لەقەڵەم بدرێن.
دەیان کەڵە پیاوم دیوە بۆ دڵۆپێک خوێن نەپاڕاونەتەوە، مردنیان پێباشتر بووە لە زەلیلی.
مەریوان لە تیپی 57 ی سەگرمە بوو، گێرایەوە" لە یەکێك لە شەڕەکان لەگەڵ بەعس ، قوات خاسەکمان گرت بە برینداری ،کە فیشەکی پێنەمابوو، هەزار جنێوی پێدەداین.
گوتمان دەتکوژین ئەگەر هیچیتر جنێو بدەی، زیاتر گەرم دەبوو هەزار جنێوی سوکی بەدایک و خوشکمان دەدا... بۆیە دەستمان لێنەپاراست"
گوتی: هەرچەندە دوژمن بوو بەڵام ئەوە دەرسێکی گەورەی ئێمەی دادا، کە پیاوی وا هەیە بۆ مردنیش واز لەبیروباوەڕی خۆی ناهێنێ.
ئێستاش، کەسانێکی وا لەسەردەمی هیچوو پوچی پەیدا بوون، بۆ دوو پاروە نان، کە پێوستیان بەو نانە نییە و هەیانە، بەڵام پێ لەهەموو پرانسیپ و باوەڕ و ئەخلاق و مرۆڤایەتیان دێنن.
بۆ ئەوەی زیاتر بژین و بخۆن.
وێنەکە: ئەی ئای بۆی دروست کردم، گوتی ئەوە جوانترین تەعیبر دەکات بۆ نوسینەکەت
