داعش هێرشی کردە سەر سوپای ئەمریکا لە سوریاو کوژراو هەیە
2 كاتژمێر لەمەوپێش
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ چەکدارێکی داعش هێرشی کردووەتە سەر کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی هێزەکانی ئەمریکا و ئاسایشی سوریا لە بیابانەکانی ئۆسەیس کە دەکەوێتە دووری 214 کیلۆمەتر لە باکووری رۆژهەڵآتی دیمەشق.
لە راگەیەندراوێکی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم)، ئەمڕۆ 13ـی کانوونی یەکەم چەکدارێکی داعش لە ناوچەی نزیک پالمێرا لە بیابانەکانی ئۆسییس هێرشی کردووەتە سەر کاروانی ئۆتۆمبێلەکانمان کە لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی سوریا سەرقاڵی پشکنین بوون و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان هاوڵاتی مەدەنی ئەمریکییەوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون،
هەروەها راشیان گەیاند، لەبەر رێزی خێزانەکەیان ناوی کوژراوەکان راناگەیەنین تاوەکو 24 کاتژمێری داهاتوو.
بەرپرسەکان چی دەڵێن؟
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانیی سوریای دیموکرات [هەسەدە] لە تۆڕی ئێکس رایگەیاند، نیگەرانین لەو رووداوە و ئەمەش وامان لێدەکات هەوڵی زیاتر بدەین بۆ کاری هاوبەش و پێکەوەیی.
پێت هێگشی، وەزیری جەنگی ئەمریکا: لەلایەن هێزە هاوبەشەکانەوە چەکدارەکە کوژراوە، ئەگەر ئێوە هاوڵاتییەکی ئەمریکی بکوژن دەبێت بە هەموو ژیانتان باجی ئەو کارە بدەن.
پنتاگۆنیش لە راگەینداروێکدا بڵاویکردووتەوە، شەڕەکە لە کاتێکدا بوو هێزەکان سەرقاڵی دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی داعش بوون.
فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا - سێنتکۆم دەڵێت، لە ئەنجامی بۆسەی چەکدارێکی داعش لە سووریا، دوو سەربازیی ئەمریکی و هاووڵاتییەکی سڤیلی ئەمریکی کوژران.
فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) راگەیێندراوێکی لەبارەی هێرشەکەی ئەمڕۆی نزیک شاری تەدموری پارێزگای حومسی سووریا بڵاوکردەوە و گوتی، "لە ئەنجامی بۆسەیەکی دانراو لە لایەن چەکدارێکی داعشەوە لە سووریا، دوو سەربازی سوپای ئەمریکا و هاووڵاتییەکی سڤیلی ئەمریکی کوژران."
تۆم باراکیش، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە سوریا دەڵێت: بەتوندی ئیدانەی ئە و کارە تیرۆرستیەوە دەکەم و بە یەگرتووی دەمێنینەوە بۆ لەناوبردنی تیرۆرستان.
